واده‌ی دابه‌شكردنی شایسته‌ی دارایی مامۆستایانی وانه‌بێژ راگه‌یه‌ندرا
وێستگه‌نیوزـ
نوێنه‌ری مامۆستایانی وانه‌بێژ ئاشكرای كرد، كه رۆژی چوارشه‌ممه 21ی شوباتی 2024، شایسته داراییه‌كانی مامۆستایانی وانه‌بێژ خه‌رج ده‌كرێت.
عەلی رەئووف، نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژ رایگه‌یاند: رۆژی چوارشەممە 21ی شوباتی 2024، شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی 11ی 2023، لە پەروەردەکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک دابەشدەکرێت .
بەپێی رێنمایی ژمارە 14ی وەزارەتی دارایی، ئەو مامۆستا وانەبێژانەی هەڵگری بڕوانامەی دبلۆمن، لەنێوان 250-350 هەزار دیناریان بۆ خەرج دەکرێت و بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆسیش 250-400 هەزار دینار خەرج دەکرێت.
ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان 37 هەزار مامۆستای وانەبێژە، کرێی مانگانەیان نزیکەی 15 ملیار دینارە.
AM:09:44:19/02/2024
ئه‌م بابه‌ته 1708
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت