نرخی نه‌وت دابه‌زی و زێڕ به‌رزبوه‌وه‌


وێستگه‌نیوزـ

نرخی نه‌وتی خاو و برێنت و زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی جیهان دابه‌زینیان به‌خۆیانه‌وه‌ بینی، به‌جۆرێك نرخی‌ به‌رمیلێك نه‌وتی‌ برێنت هاته‌وه‌ بۆ خوار 83 دۆلار.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌‌ 19ی شوباتی 2024، نرخی‌ یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا به‌ 82 دۆلار و 85 سه‌نته‌، له‌كاتێكدا دوێنێ به‌ 83 دۆلار و 53 سه‌نت فرۆشرا.

هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی به‌ 77 دۆلار و 86 سه‌نته‌، له‌كاتێكدا دوێنێ به‌ 79 دۆلار و 23 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهان نرخی زێڕ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و یه‌ك ئۆنسه‌ زێڕ بوو به‌ دوو هه‌زار و 19 دۆلار، له‌كاتێكدا دوێنێ به‌ دوو هه‌زار و 13 دۆلار بوو.


AM:08:25:19/02/2024


ئه‌م بابه‌ته 476 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت