دوو وه‌زیری سه‌رده‌می حكومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ڕایان كرد


وێستگه‌ نیوزـ

هه‌ر یه‌ك له‌ قاسم فه‌هداوی و نه‌عیم سه‌جیل روبه‌یعی، وه‌زیرانی كاره‌با و گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن له‌ سه‌رده‌می حكومه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچووه‌.

به‌پێی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی له‌ میدیا عێراقییه‌كان بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، قاسم  فه‌هداوی، وه‌زیری كاره‌با و نه‌عیم روبه‌یعی، وه‌زیری گواستنه‌وه‌و گەیاندن له‌ كابینه‌ی پێشووتری عادل عه‌بدولمه‌هدی به‌ تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی و دزینی سامانی گشتی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌ركراوه‌ تا دادگایی بكرێن.

به‌پێی ناوه‌ڕۆكی به‌ڵگه‌كان، فه‌رمانه‌كان بۆ ده‌ستگیركردنی وه‌زیره‌كان و ئاماده‌بونیان له‌ به‌رده‌م دادگا ده‌ركراوه‌و له‌ ناوه‌ڕۆكی به‌ڵگه‌كاندا هاتووه‌ كه‌ وه‌زیری كاره‌با بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و وه‌زیری گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن بۆ شوێنێكی هه‌ڵاتووه‌.


PM:10:10:18/02/2024






ئه‌م بابه‌ته 1160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو