كه‌شناسی هه‌رێم: بارانبارین ده‌ستپێده‌كات و پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه‌


وێستگه‌نیوزـ

كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمان نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت و دوار دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، دەشڵێت، سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌ بارانبارین ده‌ستپێده‌كات.

كه‌شناسی هه‌رێم له‌ بڵاوكراوه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: لە ئەنجامى یەکگرتنی هەر دوو نزمە پاڵە پەستۆى دەریاى ناوەڕاست و دەریاى سوور لە دواى نیوەڕۆى رۆژى چوارشەممە شەپۆلێکى باران بارین روو لە سەرجەم ناوچە جیاجیاکان دەکات، سەرەتا لە سنوورى پارێزگاى دهۆک دەست پێدەکات، پاشان بارانبارین لە ئێوارەدا ئاستى زیاد دەکات بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان و سنوورى پارێزگاى دهۆک پاشان سنوورى پارێزگاى هەولێر.

باسی له‌وه‌شكردووه‌: رۆژى پێنجشەممە 15ی شوبات، لە کاتەکانى بەرەبەیان لە ئەنجامى زیادبوون و بەهێز بوونى  شەپۆلى باران بارین لە سەرجەم ناوچەکەمان ئاستى باران دەگۆڕێت بۆ بارانى مامناوەند و لێزمە باران لەگەڵ بارانبارین شەپۆڵێکى هەورە تریشقە و زیادبوونى خێرایى با کە هەندێ کات دەگاتە سەرووى 25 کیلۆمه‌تر لە کاتژمێرێکدا، لەگەڵ بارانبارین ئەگەرى بەرزبوونەوەى ئاستى ئاو هەیە، پێشبینى باران لە ماوەى کاریگەرى ئەم شەپۆڵە لەسەرووى 30 ملیمه‌تر لە سەنتەرى پارێزگاکان و ناوچە شاخاوییەکان لە سەرووى 45 ملیمه‌تر.

ده‌شڵێت: "لەکاتەکانى ئێوارەى رۆژى هەینى کاریگەرى ئەم شەپۆڵە لەسەر سنوورى پارێزگاى هەولێر و دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانى لاواز دەبێت بەڵام کاریگەرى لەسەر سنوورى پارێزگاى سلێمانى و که‌رکووک و هەڵەبجەو ئیدارەى گەرمیان باران بارین بەردەوامى دەبێت کاریگەرى ئەم شەپۆڵە لەکاتەکانى شەوى پێنجشەممە لەسەرخۆ لاواز دەبێت".

بەرزترین پلەکانی گەرمای ئه‌مڕۆی شاره‌كالنی هه‌رێم:

هەولێر: 16 

سلێمانی: 17

دهۆک: 15

کەرکوک: 18

هەڵەبجە: 17

زاخۆ: 16

سۆران: 14

حاجی ئۆمەران: 8

گەرمیان: 21


PM:12:12:13/02/2024


ئه‌م بابه‌ته 432 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت