نرخی نه‌وت جارێكی تر رووی له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ كرد


وێستگه‌نیوزـ

جارێكی تر نرخی نه‌وت رووی له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ كرد و هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت گه‌یشته‌وه‌ سه‌رو 82 دۆلار.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌‌ 13ی شوباتی 2024، نرخی‌ یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا به‌ 82 دۆلار و 12 سه‌نته‌، له‌كاتێكدا دوێنێ به‌ 81 دۆلار و 87 سه‌نت بوو.

هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی به‌ 77 دۆلار و شه‌ش سه‌نته‌، له‌كاتێكدا دوێنێ به‌ 76 دۆلار و 53 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كرا.

له‌ به‌رانبه‌ردا نرخی زێڕیش دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ و ئه‌مڕۆ له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهان یه‌ك ئۆنسه‌ زێڕ به‌ دوو هه‌زار و 20 دۆلاره‌، له‌كاتێكدا دوێنی به‌ دوو هه‌زار و 23 دۆلار فرۆشرا.


AM:08:32:13/02/2024


ئه‌م بابه‌ته 396 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت