وته‌بێژی کەتیبەکانی قەسام: سیان له‌ 8 بارمته‌ برینداره‌كه‌ی ئیسرائیل گیانیان له‌ده‌ستدا


وێستگه‌ نیوزـ

وته‌بێژی كه‌تیبه‌كانی قه‌سام، باڵی سه‌ربازیی سه‌ربه‌ بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌له‌ستینی، گیانله‌ده‌ستدانی سێ بارمته‌ی ئیسرائیلیی راگه‌یاند.

ئه‌بو عوبه‌یده‌، وته‌بێژی قه‌سام رایگه‌یاند: سیان له‌و 8 بارمته‌ ئیسرائیلییه‌ی كه‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ له‌ بۆردومانه‌كانی ئیسرائیل بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌ززه‌ برینداربوون، به‌هۆی سه‌ختیی برینه‌كانیانه‌وه‌ له‌ رۆژی دووشه‌ممه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

ئه‌بو عوبه‌یده‌ وتیشی، راگه‌یاندنی ناو و وێنه‌ی ئه‌و سێ بارمته‌یه‌ هه‌ڵده‌گرن بۆ ئه‌و كاته‌ی كه‌ صاره‌نوسی برینداره‌كانی دیكه‌ یه‌كلایی ده‌بێته‌وه‌.

پێشتر كه‌تیبه‌كانی قه‌سام رایگه‌یاندبوو به‌هۆی بۆردومانی توند و چڕی 96 كاتژمێری رابردووی ئیسرائیل بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌ززه‌، دوو دیلی ئیسرائیلی كوژراون 8 بارمته‌ش برینداربوون و ئه‌مڕۆش وته‌بێژی ئه‌و گروپه‌ گیانله‌ده‌ستدانی سیان له‌ بارمته‌كانی راگه‌یاند.


PM:11:57:12/02/2024


ئه‌م بابه‌ته 832 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو