ته‌ندروستی سلێمانی: دایكێك به‌ یه‌ك جار چوار منداڵی هێنایه‌ دنیاوه‌


وێستگه‌ نیوزـ

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی سلێمانی رایگه‌یاند كه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی منداڵبوون دایكێك به‌ یه‌كجار چوار منداڵی بووه‌.

به‌شی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی تەندروستی سلێمانی وێنه‌ی چوار منداڵه‌كه‌ی بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و له‌سه‌ری نوسیوه‌: لەنەخۆشخانەی منداڵبوونی فێرکاری لەشاری سلێمانی بەیەکجار چوار منداڵ لەدایکبوون.

ته‌ندروستیی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ باری تەندروستی سەرجەم منداڵه‌كان لەئیستادا جێگیرە.


PM:11:09:12/02/2024




ئه‌م بابه‌ته 1192 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت