سودانی سهردانهكهی بۆ ئیمارات ههڵوهشاندهوه
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق
وێستگهنیوزـ
سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانەکەی بۆ دووبەی پایتهختی ئیمارات هەڵوەشاندەوە و سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانیش لە لوتکەی حکومەتەکاندا وتەیەک پێشکەش دەکات.
بڕیاربوو محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی لوتکەی حکومەتەکان سەردانی دوبەی بکات کە پێشتر لەلایەن سەرۆکی ئیماراتەوە بە فەرمی بانگهێشتکرابوو، بەڵام سەردانەکە هەڵوەشێندرایەوە.
رۆژنامەی سەباح بڵاویکردەوە شاندێکی باڵای عێراق، بە بێ ناوهێنانی سودانی، بەشداری لە کۆبوونەوەکەدا دەکات و لە دانیشتنی ئەمڕۆشدا بەشداری لە دیالۆگێکی تایبەت بە دۆخی عێراق و ناوچەکە دەکات.
بەپێی زانیاریەکان، سوودانی لەبەر هەندێ پێشهاتی نوێ و بارودۆخی ئێستای عێراق بەشداری لە کۆبوونەوەی لووتکەکە ناکات.
بە گوێرەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، "سوودانی وتوویەتی چەند پێشهاتێک لە عێراق هاتوونەتە پێش، ناتوانم بەشداری لە دانیشتنی لووتکەکە بکەم و لەم کاتەدا عێراق جێبهێڵم".
AM:10:44:12/02/2024
ئهم بابهته 1456
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت