ئاسایشی سلێمانی چەند بڕیارێکی بۆ بازاڕی دۆلارەکە دەرکرد
وێستگهنیوزـ
به‌گوێره‌ی نووسراوێكی هۆبه‌ی چاودێری و ئاڵوگۆڕی دراو و شتومه‌كی ئاسایشی سلێمانی، ئاگاداری سه‌رجه‌م كۆمپانیا، نووسینگه، ده‌ستگێڕ و كاسبكاران ده‌كاته‌وه، پابه‌ندی پێنج بڕیاری دیاریكراو بن، به‌پێچه‌وانه‌وه رووبه‌ڕووی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بنه‌وه.
له‌بڕیاره‌كاندا هاتووه، نابێت جیاوازی بكرێت له‌نێوان دۆلاری چاپی كۆن و نوێ، كاتێك دراو وه‌رناگیرێت كه (ساخته، دڕا‌و، ته‌واو ژاكاو) بێت، هه‌روه‌ها له‌كاتی وه‌رگرتنی حه‌واڵه داوای كه‌فیل نه‌كرێت و بدرێت به‌و كه‌سه‌ی كه به‌ناویه‌وه هاتووه یاخود بریكارنامه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی پێ بێت كه به‌ناویه‌وه هاتووه.
لە نووسراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، ئه‌و كه‌سه‌ی حه‌واڵه وه‌رده‌گرێت پێویسته پێناسی پێ بێت، مامه‌ڵه‌كردنیش راسته‌وخۆ و رووبه‌ڕوو ده‌بێت، مامه‌ڵه‌كردن به‌دراوی ئه‌لیكترۆنی به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك رێگه‌پێنه‌دراوه.
AM:10:36:12/02/2024
ئه‌م بابه‌ته 2768
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت