كه‌شناسی هه‌رێم: بارانبارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌


وێستگه‌نیوزـ

كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمان نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت و سبه‌ی شه‌و بارانبارین له‌ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی پارێزگای دهۆك ده‌ست پێده‌كات.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم، تیایدا هاتووه‌: ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور بۆ تەنکە هەوری تەواو دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراورد بە پلەکانى دۆێنێ. 

راشیگه‌یاندووه‌: سبەینێ سێشەممە 13ی شوباتی 2024، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەکاتەکانی شەودا دابارین لەناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک دەست پێدەکات.
  
ده‌شڵێت: پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای ئه‌مڕۆی شاره‌كانی هه‌رێم:

هەولێر: 21 

سلێمانی: 20

دهۆک: 21

کەرکوک: 22

هەڵەبجە : 21

زاخۆ: 22

سۆران: 20

حاجی ئۆمەران: 11

گەرمیان: 24


AM:10:14:12/02/2024


ئه‌م بابه‌ته 832 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت