لیوا یه‌حیا ره‌سوڵ ورده‌كاری كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای سه‌ربازی عێراق و هاوپەیمانان ئاشكرا ده‌كات
وێستگه‌نیوز-
وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق ئاشكرایكرد كه لیژنه‌ی باڵای سه‌ربازی عێراق كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان ده‌ستپێكردووه‌ته‌وه به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخی سه‌ربازی و ئاستی مه‌ترسیه‌كان و توانای هێزه‌كانی عێراق.
لیوا یه‌حیا ره‌سوڵ وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 11ی شوباتی 2024 لیژنه‌ی باڵای سه‌ربازی عێراق كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له به‌غدا ده‌ستپێكرده‌وه، بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخی سه‌ربازی و ئاستی مه‌ترسییه‌كان و ژینگه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان و تواناكانی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق".
لیوا یه‌حیا ره‌سوڵ ده‌ڵێت: "به پشتبه‌ستن به‌و كۆبوونه‌وانه، خشته‌یه‌كی زه‌مه‌نی داده‌ڕێژرێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ورده ورده‌ی راوێژكاران و شاره‌زایان تا ده‌گاته كۆتاییهاتنی ئه‌ركی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و گواستنه‌وه‌ی بۆ په‌یوه‌ندییه‌كی دووقۆڵی".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "تا ئه‌وكاته‌ی هیچ شتێك ئارامی گفتوگۆكان تێك نادات، كۆبوونه‌وه‌كان جار جار به‌ڕێوه‌ده‌چن بۆ ته‌واوكردنی كاره‌كانی لیژنه‌كه به خێرایی".
پێشتر میدیا عێراقییه‌كان له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له دانوستانه سه‌ربازییه‌كانی عێراق و ئه‌مریكا بڵاویانكرده‌وه كه سێ لیژنه له‌نێوان به‌غدا و واشنتۆن پێكهێنراون بۆ ته‌واوكردنی كشانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ گه‌ڕی دووه‌می دانوستانه‌كانی نێوان به‌غدا و واشنتۆن سه‌باره‌ت به كشانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق كۆتایی هات و رێككه‌وتن له‌سه‌ر درێژه‌دان به كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان به‌غدا و واشنتۆن له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر پێكهێنانی 3 لیژنه له نێوان به‌غدا و واشنتۆن بۆ ته‌واوكردنی كشانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق كراوه".
PM:11:24:11/02/2024
ئه‌م بابه‌ته 2192
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت