دوو فڕۆكه‌وانی ئوردنی گیانیان له‌ده‌ستدا


وێستگه‌ نیوزـ

دوو فڕۆکەوانی هێزی ئاسمانی شاهانەی ئوردن له‌كانتی ئه‌نجامدانی مەشق و راهێناندا لە باکووری ئەو وڵاتە، به‌هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌یان گیانیان لەدەستدا.

سوپای ئوردن له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند:"یەکێک لە فڕۆکەکانی مەشقی هێزی ئاسمانی شاهانەی ئوردن لە جۆری (Grop) لە کاتی گەشتێکی مەشقکردندا لە بنکەی ئاسمانی شا حوسێن لە پارێزگای مەفرەق کەوتە خوارەوە".

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، "بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەوە هەردوو فڕۆکەوانی سەرەکی رائیدی فڕۆه‌وان عومەر عەتا عەبادی و نه‌قیبی فڕۆكه‌وان محەمەد عەبدوڵا خزەیر، دوای ئەوەی گواستراونەتەوە بۆ شاری پزیشکی حسێن لە عەممانی پایته‌خت گیانیان لەدەستدا."


PM:04:16:11/02/2024


ئه‌م بابه‌ته 776 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو