شاندێکی حکومەتی هەرێم گەیشتە بەغدا


وێستگه‌نیوزـ

شاندێكی هونەری حکومەتی هەرێمی کوردستان كه‌ پێكهاتوون له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری، وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان له‌گه‌ڵ دیوانی چاودێریی دارایی هه‌رێم گەیشتنە بەغدا.      

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی دارایی، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 11ی شوباتی 2024، مەبەستی دروستکردنی تیمی هاوبەش، بۆ یەکخستنی رێکارە دارایی و ژمێریارییەکان لە نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی ناوه‌ندی عێراق، شاندێکی هاوبەشی بەڕێوبەرایەتی ژمێرکاری لە وەزارەتی دارایی و ئابوری و وەزارەتی سامانە سروشتیەکان و دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستان گەیشتنە بەغدا. 

باس له‌وه‌شكراوه‌، شاندە هونەریەکەی هەرێمی کوردستان، بڕیارە ماوەی چەند رۆژێک لە شاری بەغدا بمێننەوە، بۆ بەشداری لە چەندین خولی هاوبەش، لەگەڵ تیمە هاوبەشەکانی وەزارەتی دارایی عێراق و دیوانی چاودێری دارایی عێراق.


PM:02:52:11/02/2024














ئه‌م بابه‌ته 800 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت