كوژرانی 17 ئه‌فسه‌ری حوسییه‌كان كه‌ زۆربه‌یان پله‌ی عه‌قیدیان هه‌بووه‌


وێستگه‌نیوزـ

گروپی حوسییه‌كان كوژرانی 17 ئه‌فسه‌ری له‌ ریزه‌كانیدا رایگه‌یاند، كوژرانی ئه‌و ژماره‌یه‌، له‌ ئه‌نجامی بۆردومانی هێزه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بوو به‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، بۆ سه‌ر پێگه‌ سه‌ربازییه‌كانی حوسییه‌كان.

میدیای فه‌رمی حوسییه‌كان رۆژی شه‌ممه‌ 10ی شوباتی 2024 رایگه‌یاند: له‌ سه‌نعا، ته‌رمی 17 ئه‌فسه‌ر به‌خاك سپێردران كه‌ هه‌شت كه‌سیان پله‌ی عه‌میدیان هه‌بووه‌. هه‌روه‌ها جه‌ختیان له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌، له‌ ئه‌نجامی بۆردومانه‌كانی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا كوژراون.

هێزه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، توانا سه‌ربازییه‌كانی گروپی حوسییه‌كانی كردووه‌ته‌ ئامانج، ئه‌مه‌ش له‌ ده‌رئه‌نجامی هێرشی حوسییه‌كان دێت كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ كه‌شتییه‌وانییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كات.

ئه‌م گروپه‌ كه‌له‌ ئێرانه‌وه‌ یارمه‌تی ده‌درێت، ده‌ڵێت ئه‌وان كه‌شتییه‌كانی ئیسرائیل یان ئه‌و كه‌شتیانه‌ی په‌یوه‌ستن‌ به‌ ئیسرائیله‌وه‌ یاخود ئه‌وانه‌ی به‌ره‌و به‌نده‌ره‌كانی ئیسرائیل ده‌ڕۆن، ده‌كه‌نه‌ ئامانج. ئه‌مه‌ش وه‌ك وه‌ڵامێكه‌ بۆ ئه‌و بۆردومانانه‌ی ده‌كرێته‌ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه‌.


AM:11:05:11/02/2024


ئه‌م بابه‌ته 512 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو