نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان كه‌مێك دابه‌زی


وێستگه‌ نیوزـ

دوای به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وتی برێنت و نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی جیهان كه‌مێك دابه‌زینیان به‌ خۆیانه‌وه‌ بینی.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌‌ 11ی شوباتی 2024، نرخی‌ یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا به‌ 81 دۆلار و 97 سه‌نته‌، له‌كاتێكدا به‌ 82 دۆلار و 19 سه‌نت بوو.

هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی به‌ 76 دۆلار و 60 سه‌نته‌، ئه‌ویش دوێنێ به‌ 76 دۆلار و 84 سه‌نت فرۆشرا.

هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهان یه‌ك ئۆنسه‌ زێڕ به‌ دوو هه‌زار و 24 دۆلاره‌.


AM:08:45:11/02/2024


ئه‌م بابه‌ته 368 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت