له ده‌ستپێكی دانیشتنه‌كه‌دا مه‌نده‌لاوی داواكارییه‌كی به واژووی 100 په‌رله‌مانتار ئاراسته‌ی هه‌ردوو لیژنه‌ی یاسایی و ئاسایش و به‌رگریی په‌رله‌مان كرد كه پێشنیازه یاسایه‌كی تایبه‌ته به ده‌ركردنی هێزه بیانییه‌كان له عێراق.
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق وتی: ئیدانه‌ی ده‌ستدرێژییه به‌رده‌وامه‌كان بۆسه‌ر خاكی عێراق ده‌كه‌ین له هه‌ر لایه‌نێكه‌وه بێت، وتیشی: ئیدانه‌ی توندی به ئامانجگرتنی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و سه‌ركرده‌كانی ده‌كه‌ین له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه، په‌رله‌مانیش پشتیوانیی حكومه‌ت ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی عێراق ببێته فاكته‌ری سه‌قامگیری له كایه‌ی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیدا.
هه‌ندێك میدیای عێراقی باس له‌وه ده‌كه‌ن كه په‌رله‌مانتارانی سوننه و كورد جگه له په‌رله‌مانتاره كورده‌كانی سه‌ربه ره‌وته ئیسلامییه‌كان، ئاماده‌ی دانیشتنه راوێژكارییه‌كه نه‌بوون.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه ئێواره‌ی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو 7ی شوباتی 2024، فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی ئۆتۆمبیلێكی له به‌غدا كرده ئامانج كه چوار كه‌سی تێدابوو.
له‌و گورزه‌دا دوو سه‌ركرده‌ی كه‌تیبه‌كانی حزبوڵا به‌ناوه‌كانی (ئه‌بوباقر ساعدی و ئه‌ركان عه‌لیاوی) كوژران و چواری دیكه‌ش برینداربوون.
دواتر فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه وه‌شاندنی ئه‌و گورزانه له تۆڵه‌ی كوشتنی ئه‌و 3 سه‌ربازه‌ی وڵاته‌كه‌ی بووه كه له‌ماوه‌ی رابردوودا له سنوری نێوان ئوردن و سوریا كوژران.