وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق هۆشداری له‌ هێرشی ئیسرائیل بۆسه‌ر ره‌فه‌ح ده‌دات


وێستگه‌ نیوزـ

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق به‌پێویستی زانی له‌سه‌ر ئاست نێوده‌وڵه‌تی ده‌ستوه‌ردان بكرێت و رێگه‌ نه‌درێت ئیسرائیل هێرشبكاته‌سه‌ر چادرگه‌ی ره‌فه‌ح له‌ غه‌ززه‌.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، نیگه‌رانیی خۆی له‌ پلانی ئیسرائیل بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كه‌رتی غه‌ززه‌ ده‌ربڕیوه‌و پێی وایه‌ كه‌ پلانه‌كه‌ بۆ به‌زۆر ئاواره‌كردنی به‌كۆمه‌ڵی خه‌ڵكی ره‌فه‌حه‌.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ پێویسته‌ كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی رێگه‌ له‌ پلانه‌كه‌ی ئیسرائیل بگرێت تا كاره‌ساتێكی مرۆیی دیكه‌ له‌ باشوری غه‌ززه‌ روو نه‌دات.


PM:05:04:10/02/2024


ئه‌م بابه‌ته 1072 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت