"له‌ رووداوێكی‌ ژه‌هراویبووندا 4 سه‌ركرده‌ی سه‌ربازی ئێران له‌ سوریا گیانیان له‌ده‌ست دا"


وێستگه‌نیوز-
كه‌ناڵێكی‌ سعودی‌ بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ له‌ رووداوێكی‌ ژه‌هراویبوونی‌ به‌مه‌به‌ستدا 4 سه‌ركرده‌ی سه‌ربازی ئێران له‌ سوریا گیانیان له‌ده‌ست دا.


كه‌ناڵی‌ حه‌ده‌سی‌ سعودی‌ له‌ زاری‌ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه‌ كه‌ ناوه‌كانی‌ ئاشكرا نه‌كردوون، رایگه‌یاند كه‌ "له‌ رووداوێكی ژه‌هراویبووندا له‌ شاری دێره‌زوری ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا حاڵه‌تی‌ گیان له‌ده‌ستدان له‌ نێو فه‌رمانده‌كانی سوپای پاسدارانی ئێراندا روویداوه‌".

سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن: "رووداوه‌كه‌ ئێواره‌ی‌ رۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌ روویداوه‌ و سه‌ركرده‌كانی سوپای پاسدارانی ئێران له‌ سوریا ژه‌هراوی‌ بوون".

ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕوو كه‌ "به‌وهۆیه‌وه‌ 4 سه‌ركرده‌ی سه‌ربازی ئێران گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ كه‌ له‌نێویاندا حاجی موقته‌دا و عه‌قید مورته‌زا مه‌وله‌وی هه‌ن”.

سه‌رچاوه‌كان راشیانگه‌یاند كه‌ له‌ نێو ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ به‌هۆی‌ ژه‌هراویبوونه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ سه‌ركرده‌كانی گروپه‌كانی ژنان له‌ سوپای پاسداران له‌ دێره‌زور هه‌ن، حاڵه‌ته‌كانی ژه‌هراویبوونی به‌كۆمه‌ڵی سه‌ركرده‌كانی‌ سوپای‌ پاسدارانیشیان "به‌ مه‌به‌ست" وه‌سفكرد.


AM:09:14:10/02/2024


ئه‌م بابه‌ته 820 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو