لە لوبنانەوە دەیان موشەک ئاڕاستەی ئیسرائیل کرا


وێستگه‌نیوزـ

به‌پێی زانیاریه‌كان کەمێک پێش ئێستا لە خاکی لوبنانەوە دەیان موشەک ئاڕاستەی ئیسرائیل کرا و تا ئێستاش زیانە گیانی و مادییەکانی هێرشەکە نەزانراوە.

سکای نیوز دیمەنی موشەکبارانکردنی ئیسرائیلی لەلایەن حزبوڵای لوبنان بڵاو کردەوە.

بەپێی هەواڵەکەی سکای نیوز کەمێک پێش ئێستا دەیان موشەک لە لوبنانەوە ئاڕاستەی ئیسرائیل کراوە.

هاوكات تا ئێستاش زیانە گیانی و مادیەکانی هێرشەکە نەزانراوە.

لای خۆیه‌وه‌ حزبوڵای لوبنان به‌رپرسیتارێتی موشه‌كباران كردنه‌كه‌ی ئیسرائیلی له‌ ئه‌ستۆگرت.


PM:10:33:09/02/2024


ئه‌م بابه‌ته 2880 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت