له‌ باره‌ی هێرشه‌كانی سه‌ر وڵاته‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق كۆده‌بێته‌وه‌


وێستگه‌نیوزـ

پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، سبەینێ شه‌ممه‌ لەبارەی ئەو هێرشانەوە کۆدەبێتەوە کە لە ماوەی رابردوودا کراونەتە سەر عێراق.

پەرلەمانی عێراق نوسراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، سبەینێ شەممە 10ی شوباتی 2024، لەبارەی ئەو هێرشانەی کە دەکرێنە سەر خاکی عێراق کۆدەبێتەوە و کۆبوونەوەکەش راوێژکاری دەبێت.

ئەوەشخراوەتەڕوو، کۆبوونەوەکە کاتژمێر پێنجی ئێوارە ئەنجامدەدرێت و تیایدا تاوتوێی پێشیلکارییەکانی سەر خاکی عێراق دەکرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، شەوی حەوتی ئەم مانگە بە درۆن هێرش کرایە سەر ئۆتۆمبێلێک و دوو سەرکردەی باڵای هێزە چەکدارەکانی عێراقی تیادا کوژرا، دواتر هێزەکانی ئەمریکا بەرپرسیارێتی خۆیان لە هێرەشە راگەیاند.

هەفتەی رابردووش ئەمریکا هێرشێکی بەرفراوانی کردە سەر گروپە چەکدارە لەیاسا دەرچووەکان لە عێراق و سوریا.


AM:10:44:09/02/2024


ئه‌م بابه‌ته 676 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت