نرخی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبوه‌وه‌


وێستگه‌نیوزـ

نرخی نه‌وتی خاو و برێنت به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو روویان له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ كرد و به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت گه‌یشته‌وه‌ سه‌رو 81 دۆلار.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی 9ی شوباتی‌ 2024، نرخی‌ یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهان بۆ 81 دۆلار و 41 سه‌نت به‌رزبوه‌وه‌، له‌كاتێكدا دوێنێ به 79 دۆلار و 45 سه‌نت بوو.

هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی به‌رزبوه‌وه‌ بۆ 76 دۆلار و نۆ سه‌نت، له‌كاتێكدا دوێنێ به‌ 74 دۆلار و شه‌ش سه‌نت فرۆشرا.

هه‌رچی زێڕیشه‌ نرخه‌كه‌ی به‌ جێگیری ماوه‌ته‌وه‌ و گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نه‌هاتووه‌، كه‌ یه‌ك ئۆنسه‌ی به‌ دوو هه‌زار و 32 دۆلاره‌.


AM:08:59:09/02/2024


ئه‌م بابه‌ته 864 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت