كۆبوونه‌وه‌كانی لیژنه‌ی باڵای سه‌ربازیی عێراق و ئه‌مریكا ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌


وێستگه‌نیوز-
وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق رایگه‌یاند كه‌ی‌ هه‌فته‌ی داهاتوو كۆبوونه‌وه‌كانی‌ لیژنه‌ی باڵای سه‌ربازیی نێوان عێراق و ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ تاووتوێكردنی پرسی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ عێراق ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه‌.


 
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 8ی‌ شوباتی‌ 2024، لیوا یه‌حیا ره‌سوڵ‌ وته‌بێژی محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی‌ گشتی‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی‌ به‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ كۆبوونه‌وه‌ی دووه‌می لیژنه‌ی باڵای سه‌ربازیی عێراق و ئه‌مریكا كرد.
لیوا یه‌حیا ره‌سوڵ‌ ده‌ڵێت: "كۆبوونه‌وكان بۆ تاووتوێكردن و دانانی خشته‌ی كۆتاییهێنان به‌ ئه‌ركی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تییه‌ له‌ عێراق".
وتیشی‌: "رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو، 11ی شوباتی 2024، لیژنه‌ی دوو قۆڵیی سه‌ربازیی ته‌كنیكی نێوان عێراق و ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ست به‌ كۆبوونه‌وه‌كان ده‌كه‌نه‌وه‌".
 
رۆژی شه‌ممه‌27ی كانوونی دووه‌م، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌رپه‌رشتیی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی گفتوگۆی دوو قۆڵیی لیژنه‌ی باڵای سه‌ربازیی نێوان عێراق و ئه‌مریكای كرد كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ گفتوگۆكرد سه‌باره‌ت به‌ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ عێراق.
 



PM:10:15:08/02/2024


ئه‌م بابه‌ته 792 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو