عێراق... قه‌ده‌غه‌یه ژنان به‌شداری ماراسۆنه‌كه‌ی به‌سره بكه‌ن
وێستگه‌نیوز-
ئه‌و چالاكییه وه‌رزشییه كه بڕیاره رۆژی هه‌ینی له شاری به‌سره‌ی باشووری عێراق رێكبخرێت، روبه‌ڕووی ره‌خنه‌یه‌كی زۆر بووه‌ته‌وه، به تایبه‌ت له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و داواكارییه‌كی زۆر هه‌یه بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی چالاكییه‌كه، چونكه چالاكییه‌كی تێكه‌ڵه و تێیدا ژن و پیاو به‌شداری ده‌كه‌ن.
رێكخه‌رانی ماراسۆنه‌كه له پارێزگای به‌سره‌ی باشووری عێراق، دوای مشتومڕێكی زۆر له نێوان ئه‌وانه‌ی دژی به‌شداری ژنانن له‌م چالاكییه‌دا، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی به‌رگری له مافی یه‌كسانی ده‌كه‌ن، رایانگه‌یاند ژنان له‌م پیشبڕكێیه‌دا به‌شداری ناكه‌ن.
رێكخه‌رانی چالاكییه‌كه، رۆژی چوارشه‌ممه، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان رایانگه‌یاند "له‌به‌ر رۆشنایی رێنماییه‌كانی مامۆستا محه‌مه‌د تاهر ئه‌لته‌میمی، پارێزگاری به‌سره به وه‌كاله‌ت و بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی هه‌مووان، ماراسۆنه‌كه‌ی به‌سره، ته‌نها بۆ پیاوانه".
یه‌كێك له به‌كارهێنه‌رانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام، سه‌باره‌ت به‌و چالاكییه ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ی تۆزقاڵێك ویژدانی هه‌بێت، ئه‌وا پێویسته بایكۆتی ئه‌و ماراسۆنه بكات و نه‌ڕوات. ئاخر چۆن ده‌بێت ژنان ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژنن، به‌شداری ئه‌و چالاكییه نه‌كه‌ن؟".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ژنان له مافی ساده‌ی بوون و به‌شداریكردن بێبه‌ش ده‌كرێن".
له به‌رامبه‌ردا، به‌كارهێنه‌رێكی دی ده‌ڵێت: "بڕیارێكی راست و دروسته، چونكه ماراسۆن نابێت تێكه‌ڵ بێت".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "پێویسته ماراسۆنێك بۆ پیاوان و ماراسۆنێك بۆ ژنان رێكبخرێت".
یه‌كێكی دی ده‌ڵێت: "كۆمێنته‌كان زۆر سه‌یره! ده‌یانه‌وێت ژنه‌كانیان و خوشكه‌كانیان به‌شداری له ماراسۆندا بكه‌ن! مه‌سه‌له‌یه‌كی زۆر سه‌یره!".
رێكخه‌رانی ماراسۆنه‌كه، رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو، له بڵاوكراوه‌یه‌كدا ئه‌وه‌یان روونكردووه‌ته‌وه: "ئه‌وانه‌ی ماراسۆنه‌كه رێكده‌خه‌ن و به‌ڕێوه‌ی ده‌بن، به تووندی په‌یوه‌ستن به پارێزگاریكردن له به‌ها باڵاكانی ئاینی پیرۆزمان و داب و نه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تی".
له‌و بڵاوكراوه‌یه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن ئامانج له‌م ماراسۆنه: "فۆكس خستنه بۆ سه‌ر شاره‌كه و بواری گه‌شتوگوزارییه‌كه‌یه‌تی" و پێداگیری ده‌كه‌ن له‌وه‌ی "رێكخه‌رانی ماراسۆنه‌كه، رێگه به هیچ ره‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وتێك ناده‌ن پێچه‌وانه‌ی سیستم و ئادابی گشتی بێت".
لێره‌دا ئه‌وه‌ی شایه‌نی بیرهێنانه‌وه‌یه، ئه‌وه‌یه وه‌زرشی ژنان له عێراقدا، مێژوویه‌كی درێژی هه‌یه و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ حه‌فتا و هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو. ئه‌گه‌رچی تا ئێستاش، چه‌ندین كۆت و به‌ند و به‌ربه‌ست، له‌به‌رده‌م وه‌رزشی ژناندا هه‌یه، كه‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، تیمه وه‌رزشییه‌كانی ژنانی عێراق و یاریزانانی كچ و ژنانی عێراقی، گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ به‌شداریكردن له پاڵه‌وانێتییه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی، له نمونه‌ی تۆپی پێ، بۆكسێن، به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاسن، باله، پاسكیلسواری.
PM:10:07:08/02/2024
ئه‌م بابه‌ته 1256
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت