په‌رله‌مانتارێكی پارتی: له‌به‌ر دوو ھۆكار دیاریكردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق دواكه‌وتووه
وێستگه‌نیوز-
په‌رله‌مانتارێكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند كه له‌به‌ر دوو ھۆكار دیاركردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق دواكه‌وتووه، جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه "تا هه‌مواركردنه‌وه‌ی بودجه، ناردنی 618 ملیار دیناره‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت".
ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان له زاری خالید رێكانی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له فراكسیۆنی پارتی بڵاویكرده‌وه كه "پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان پشكی سوننه‌یه و له‌نێو خۆیاندا پێشتر نه‌گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن و نه‌تواندرا سه‌رۆكێكی نوێ بۆ په‌رله‌مان ھه‌ڵبژێرن، بۆیه ئێستا چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كرێت ڕێككه‌وتن بكرێت له نێو خۆیاندا".
خالید رێكانی ده‌ڵێت: "كێشه‌ی دیكه ئه‌وه‌یه كوتله‌كان له‌باره‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان بگه‌نه ڕێككه‌وتن و كۆتایی به‌و پرسه بێت ئه‌وكات ده‌ست به ھه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی تازه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كرێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "ئێستا حزبه‌كان سه‌رقاڵی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان و پێكھێنانی حكوومه‌تی خۆجێیین، بۆیه له‌و ماوه‌یه ئه‌و پرسانه یه‌كلایی ده‌بنه‌وه و دواتر سه‌رۆكی تازه‌ی په‌رله‌مان هه‌ده‌بژێردرێت".
خالد ڕێكانی روونیشیكرده‌وه كه "تا ئێستا پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ھیچ گرفتێكی بۆ دروست نه‌كردووین و ھه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك بێته په‌رله‌مان كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین".
ئاشكراشیكرد كه "چاوه‌ڕێی ھاتنی پڕۆژه‌ی ھه‌مواری بودجه ده‌كه‌ین و گفتوگۆ به‌رده‌وامه له‌سه‌ری، ھه‌ر كاتێك ڕێككه‌وتنی كۆتایی كرا دێته په‌رله‌مان و ھه‌موار ده‌كرێته‌وه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی راشیگه‌یاند كه "تاوه‌كو بودجه ھه‌موار ده‌كرێته‌وه ناردنی 618ملیار دینار بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ھه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت".
PM:05:30:08/02/2024
ئه‌م بابه‌ته 2684
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت