وەزاره‌تی ناوخۆی عێراق: چاودێری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەکەین

‌سه‌عد مان، راوێژكاری وەزیری ناوخۆی عێراق

وێستگه‌نیوزـ

سه‌عد مان، راوێژكاری وەزیری ناوخۆی عێراق رایگەیاند، بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە هەوڵدان بۆ رێگەگرتن و کۆنترۆڵکردنی ئەو پێگە ئەلیکترۆنیانەی کە دەبنە هۆکار بۆ سەرهەڵدانی پشێوی لە کۆمەڵگادا. دەشڵێت، "چەندین دۆسیەی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دراوەتە دادگای تاوانە ئەلیترۆنییەکان بۆ بڕیاردان لەسەریان".

ئەمڕۆ پینجشەممە 8ی شوباتی 2024، سەعد مان، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەیوەندییەکان ولایەنە پەیوەندیدارەکان چەند هەنگاوێک نراوە بۆ چاودێری کردنی سەرجەم تۆڕەکۆمەڵایەتی و پێگەکان لە عێراقدا.

ئاماژەی بەوەش کرد، بەمەبەستی کۆنترۆڵکردنی تەواوی ئەو دەستەواژە و وێنانەی کە لەرابردوودا بوونەتەهۆکاری ئەنجامدانی تاوان لە ئێستادا تەواوی دۆسییەکان دراونەتە دادگای تاوانە ئەلیکترۆنییەکان بۆ بڕیاردان لەسەر بەشێک لە پێگە و تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان.

باسی لەوەش کرد، لەچوارچیوەی هەنگاوەکاندا تاووتوێی ئەوە کراوە کە لە رۆژانی داهاتوودا هەر پێگە و کەسێک هەڵبستێت بە بڵاوکردنەوەی دەستەواژەیەک کە کاریگەری نەرێنی جیبهێڵێت لەسەر تاکەکانی کۆمەڵگا بەمەبەست بوبێت یاخود بێ مەبەست رووبەرووی یاسادەکرێتەوە. دەشڵێت، "سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان راسپێردراون بۆ لێکۆڵینەوەکانیان سەبارەت بەکاریگەریی بڵاوکراوەکان لە پێگە کۆمەڵایەتییەکاندا".

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە دوو هەفتەی رابردوودا، وەزارەتی ناوخۆ بە هەماهەنگی وەزارەتی پەیوەندی و هێڵەکانی عێراق بەمەبەستی رێگەگرتن لە بڵاوبونەوەی بیرکردنی توندڕەوی لە منداڵاندا چەند پێگەیەکی دیاریکراو و یاری پەبجی بلۆککرد.


PM:02:37:08/02/2024


ئه‌م بابه‌ته 704 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت