یەحیا رەسوڵ: هێرشەکانى ئەمریکا پاڵنەرێکى بەهێزە بۆ زوو کۆتاییهێنان بە ئەرکى هاوپەیمانان لە عێراق
یەحیا رەسوڵ، وتەبێژى فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکانى عێراق
وێستگهنیوزـ
یەحیا رەسوڵ، وتەبێژى فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکانى عێراق لەبارەى هێرشەکەى شەوى رابردوى ئەمریکا لە شارى بەغدا دەڵێت: هاوپەیمانى نێودەوڵەتى بەتەواوتى ئامانجى مانەوەى لە عێراق تێپەڕاندوە و جەختیش دەکاتەوە کە عێراق زیاتر لە هەرکات کار بۆ دەرکردنى هاوپەیمانان دەکات لە وڵاتەکە.
لیوا یەحیا رەسول، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: هێزەکانى ئەمریکا بەشێوەیەکى نابەرپرسانە هەموو کارێک دەکات بۆ تێکدانى ئەو لێکتێگەیشتنەى لەنێوانیان دروست بووە و بەشێوەیەکى ئاشکرا و لە شوێنى نیشتەجێبوندا هێرشى ئاسمانى ئەنجام دەدات بێ گرنگیدان بە ژیانى هاووڵاتییانى سیڤیل و یاسا نێودەوڵەتییەکان.
باسی لهوهشكرد: ئەم کارانەى ئەمریکا ئاشتى ناوخۆیی تێکدەدەن و سەرکەشیکردنە بە ژیانى عێراقییەکانەوە و دەڵێت: "لەوەش ترسناکتر ئەوەیە کە هێزەکانى هاوپەیمانان بەتەواوەتى ئامانجى مانەوەیان لە عێراق لەیادکردووە".
جەختیش دەکاتەوە کە ئەم هەنگاوانەى ئەمریکا زیاتر لە هەرکات پاڵ بە عێراقەوە دەنێت کارەکانى هاوپەیمانى نێدەوڵەتی کۆتایی پێبهێنێت کە بووەتە هۆى نەهێشتنى ئاسایش لە عێراق و وڵاتەکەى کردوەتە بازنەى ململانێکان.
AM:11:22:08/02/2024
ئهم بابهته 612
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت