بانكی ناوه‌ندی بڕیاری دا... گۆڕانكاری له میكانیزمی فرۆشتنی دۆلار ده‌كرێت
وێستگه‌نیوز-
پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی ئاشكرایكرد كه تێبینییان كردووه گه‌شتیاره راسته‌قینه‌كان توشی گرفت و ئاسته‌نگ ده‌بن له‌كاتی كڕینی دۆلاردا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بڕیاریان داوه میكانیزمی فرۆشتنی دۆلار به گه‌شتیاران په‌ره‌پێبده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له كۆتاییدا ته‌نها گه‌شتیاری راسته‌قینه بتوانێت دۆلار بكرێت.
عه‌لی عه‌لاق پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراق له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی فه‌رمی هه‌واڵه‌كانی عێراق "واع" رایگه‌یاند كه له ئێستادا له دۆخێكی سه‌قامگیردان له دابینكردنی داواكارییه‌كانی كڕینی دۆلار و یه‌ده‌گی پێویستیشیان له‌به‌رده‌ستدایه.
عه‌لی عه‌لاق وتی: "هه‌ندێك وڵات یه‌ده‌گی پێویستی دۆلاریان نییه بۆ دابینكردنی داواكارییه‌كان، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی جیاوازی زۆر له نێوان نرخی دۆلار له بازاڕ و نرخی فه‌رمی".
وتیشی: "له ئه‌زموونی فرۆشتنی دۆلار به گه‌شتیاران تێبینی زۆرمان به‌رچاوكه‌وت، یه‌كێك له تێبینییه‌كانیش ئه‌وه‌یه كه گه‌شتیاری راسته‌قینه له په‌یداكردنی دۆلار ئاسته‌نگی بۆ دروست ده‌بێت، بۆیه كۆبونه‌وه‌یه‌كمان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه ئه‌نجامدا".
عه‌لی عه‌لاق ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "له كۆبوونه‌وه‌كه بڕیاردرا میكانیزمێكی نوێ بگرینه‌به‌ر و به‌رنامه‌كانی په‌یوه‌ست به فرۆشتنی دۆلار به گه‌شتیاران په‌ره‌پێبده‌ین، به‌جۆرێك له كۆتایدا ته‌نها گه‌شتیاری راسته‌قینه دۆلاری ده‌ستبكه‌وێت".
عه‌لی عه‌لاق راشیگه‌یاند كه ئه‌وه‌ی هاوكار بووه له ئارامكردنه‌وه‌ی بازاڕ، سه‌قامگیری نرخی دۆلار و دابینكردنی دراوه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك یۆرۆ و درهه‌می ئیماراتی و لیره‌ی توركی و روپیه‌ی هیندییه له مامه‌ڵه بازرگانییه‌كان.
PM:11:31:06/02/2024
ئه‌م بابه‌ته 1392
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت