له‌ خۆپیشاندانه‌كانی سلێمانی حکومەتی هەرێم "خرایه‌ تابوت"ه‌وه‌


وێستگه‌نیوزـ

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌ سلێمانی مامۆستایانی ناڕازی و وانه‌بێژان خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا، هه‌روه‌ك خوێندكارانی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی داوای كه‌مكردنه‌وه‌ی پڕۆگرامی خوێندن ده‌كه‌ن و رایده‌گه‌یه‌نن كه‌ داوا ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ هه‌ولێر به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌كان بكه‌ن.

هه‌ر له‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی سلێمانی حکومەتی هەرێمیان خسته‌ ناو "تابووت"ه‌وه‌ ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌و وه‌زاره‌ته‌كه‌ كۆتایی هاتووه‌ و چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی پێ ناكرێت.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ به‌پێی خشته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ مووچه‌ی مانگی یه‌كی ئه‌مساڵی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و چه‌ند وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ك دابه‌ش ده‌كرێت.


AM:11:08:04/02/2024


ئه‌م بابه‌ته 1084 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت