سلێمانی..سبه‌ینێ كۆڕبه‌ندی (نوێگه‌ری و كارسازی) به‌ڕێوه‌ده‌چێت
وێستگه نیوزـ
بڕیاره سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه كۆربه‌ندێكی ناوخۆی له شاری سلێمانی به‌ناونیشانی (نوێگه‌ری و كارسازی) بۆ كارسازان ئه‌نجام ده‌درێت كه ئامانج لێی پێگه‌یاندنی گه‌نجی كرد و پشتیوانیكردنیانه.
كۆڕبه‌نده‌كه ماوه‌ی یه‌ك رۆژ ده‌خایه‌نێت و چه‌ندین میوانی ناوخۆیی و بیانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و یه‌كه‌مجاره كۆڕبه‌ندی له‌وجۆره رێكده‌خرێت، له‌وباره‌یه‌شه‌وه، میران فاروق، به‌رپرسی ماركێتینگ له رێكخراوی (فایف وه‌ن لاب) وتی: كۆڕبه‌نده‌كه ده‌رئه‌نجامی كاری رێكخراوه‌كان بوو كه روانگه‌ی خۆیان رێكخستووه كه خزمه‌ت به كارسازی و نوێگه‌ری بكات.
وتیشی: نزیكه‌ی 200 بۆ 300 میوان به‌شداری ده‌كه‌ن و 15 كارسازیش له‌لایه‌ن رێكخراوه رێكخه‌ره‌كانی ئه‌م كۆڕبه‌نده‌وه هه‌ڵبژێردراوه تا كاره‌كانیان ده‌ربخه‌ن، بیرۆكه و لێزانینێكی زۆریش له گه‌نجی كورددا هه‌یه و رێكخه‌رانی كۆڕبه‌نده‌كه‌ش ده‌یانه‌وێت له‌م كۆربه‌نده‌وه توانای گه‌نجی كورد پیشانی جیهان بده‌ن.
میران فاروق باسی له‌وه‌شكرد كه كارسازه به‌شداربووه‌كان له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێم و عێراقه‌وه به‌شداری ده‌كه‌ن و كۆڕبه‌نده‌كه‌ش بۆیه له سلێمانی ده‌كرێت، چونكه "سلێمانی هه‌میشه پێشره‌وی نوێگه‌ری و بیرۆكه‌ی نوێ بووه".
PM:03:55:24/01/2024
ئه‌م بابه‌ته 1640
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت