له هه‌ولێر به ده‌ستڕێژی گوللـه كه‌سێك كوژرا
وێستگه‌نیوزـ
کەمێک لەمەوبەر لە بازاڕی نیشتمان له شاری هه‌ولێر به‌هۆی ده‌سترێژی گوللـه‌وه كه‌سێك كوژرا و په‌یامنێری وێستگه‌نیوزیش له شوێنی رووداوه‌كه زانیاری ده‌دات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 22ی كانوونی دووه‌می 2024، له بازاڕی نیشتمان كه تایبه‌ته به ئاڵوگۆڕی دراو له شاری هه‌ولێر به هۆی ده‌ستڕێژی گوللـه‌وه كه‌سێك كوژرا.
به وته‌ی شایه‌تحاڵێك كه قسه‌ی بۆ په‌یامنێری وێستگه‌نیوز كرد، كه‌سێك به چه‌كی جۆری ده‌مانچه ته‌قه‌ی له هاووڵاتییه‌ك كردووه كه مامه‌ڵه‌كاری دراو بووه و به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌ی گیانی له ده‌ستداوه.
ئه‌و شایه‌تحاڵه باسی له‌وه‌شكرد، كه بكوژه‌كه دوای تاوانه‌كه هه‌ڵاتووه و هێزه ئه‌منییه‌كان لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ ده‌ستگیركردنی ده‌ستپێكردووه.
PM:02:25:22/01/2024
ئه‌م بابه‌ته 1432
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت