مامۆستایانی ناڕازی له‌ سنووری بایكۆت ده‌ستیان به‌ خۆپیشاندان كرده‌وه‌

‌دیمەنێک لە خۆپیشاندانی ئەمڕۆی مامۆستایان لە سلێمانی

وێستگه‌نیوزـ

مامۆستایانی ناڕازی له‌ سنووری پارێزگاكانی سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه‌، ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكانی گه‌رمیان و راپه‌ڕین ده‌ستیان به‌ خۆپیشاندان كرده‌وه‌ و داوا ده‌كه‌ن حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ له‌ بری فشاره‌كانیان بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ ده‌وام، مافه‌كانیان جێبه‌جێ بكات.

له‌نیا به‌ختیار، په‌یامنێری وێستگه‌نیوز له‌ ناو خۆپیشاندانی مامۆستایانی ناڕازی سلێمانییه‌وه‌ باسی له‌وه‌كرد، كه‌ مامۆستایان ده‌ڵێن، فشاره‌كان بۆ شكاندنی باسكۆت نایان ترسێنێت و به‌رده‌وام ده‌بن تا ئه‌وكاته‌ی مافه‌كانیان به‌ ده‌ست به‌ ده‌هێنن.

په‌یامنێری وێستگه‌نیوز له‌ سلێمانی ئه‌وه‌ی نه‌شارده‌وه‌ كه‌ خۆپیشاندانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 21ی كانوونی دووه‌می 2024ی مامۆستایان له‌ سلێمانی له‌چاو خۆپیشاندانه‌كانی رابردوو ژماره‌یان كه‌می كردووه‌.

داواكاری مامۆستایان رێكخستنه‌وه‌ی مووچه‌كانیان و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌ و دامه‌زراندنی مامۆستایانی وانه‌بێژ و دیاریكردنی چاره‌نووسی مووچه‌ پاشه‌كه‌وتكراوه‌كانیانه‌.


AM:10:51:21/01/2024


ئه‌م بابه‌ته 1224 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت