چۆن له زمانی زبری عێراق له‌گه‌ڵ ئێران تێبگه‌ین؟
وێستگهنیوزـ
له ساڵی 2023وه، ئه‌مه یه‌كه‌مجاره عێراق، هه‌ڵوێستێكی ئاوا تووند و به‌م ئاسته دژ به ئێران ده‌گرێته‌به‌ر، له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار ده‌كات، هێرشه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر به "ده‌ستدرێژییه‌كی ئاشكرا" وه‌سف ده‌كات. كه‌واته له هه‌موو ئه‌مانه‌وه چاوه‌ڕێی چی ده‌كه‌ین؟
له دوای كه‌وتنی رژێمه‌كه‌ی سه‌دام حسێن و پێكهێنانی حكومه‌ته‌كانی به‌غدا، ئێران گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانی عێراق بووه. له سیاسه‌تی عێراقیدا، كاتێك باس له ئێران ده‌كرێت، تۆنی قسه‌كردنی ئه‌م جاره‌ی فوئاد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، نائاسایی ده‌ركه‌وت. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له دافۆس، هه‌موو ده‌رفه‌تێكی قۆسته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی قسه‌ی ده‌گمه‌ن ده‌رباره‌ی "بێتوانایی ئێران له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئیسرائیل" بڵێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی الشرق الاوسط، ئاماژه به‌وه ده‌كات تاران: "له‌سه‌ر رێساكانی شه‌ڕكردن" له‌گه‌ڵ ئیسرائیل رێكه‌وتووه، جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێران ناتوانێت بۆردومانی ئیسرائیل بكات، ئه‌وا "ئامانجێكی سه‌ربازی لاوازی" هه‌ڵبژاردووه بۆردومانی بكات.
هه‌ندێك له‌و به‌رپرسانه‌ی حكومه‌ت كه له‌م رۆژانه‌دا، له دافۆس، یاوه‌ری محه‌مه‌د شیاع سودانی ده‌كه‌ن، ده‌ڵێن فوئاد حسێن "گوزارشت له ره‌ئی شه‌خسی خۆی ناكات"، چونكه به‌غدا "وه‌ڵامێكی بێ پێچ و په‌نای هه‌ڵبژاردووه".
پێش ئه‌و قسانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیدارن به واژۆكردنی رێككه‌وتنه ئه‌منییه‌كه‌ی ساڵی پار له‌گه‌ڵ ئێران، هه‌میشه ئه‌م پرسیاره له تاران ده‌كه‌ن: "ئه‌و زانیاریانه‌ی لای ئێوه هه‌یه، سه‌باره‌ت به سیخوڕیكردن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئیسرائیل، بیده‌ن به ئێمه با لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین"، راوێژكارێكی ئه‌منی له حكومه‌تی عێراقی وا ده‌ڵێت.
رێكه‌وتنی نهێنی
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی له به‌رده‌ستدایه، ئه‌و رێككه‌وتنه ئه‌منییه‌ی له مانگی ئازاری ساڵی 2023 له‌گه‌ڵ ئێران واژۆكرا و له مانگی ئه‌یلولی هه‌مان ساڵ، چووه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، ئه‌م خاڵانه له‌خۆده‌گرێت: "رێگریكردن له دزه‌كردنی چه‌كداره‌كان بۆ ناو خاكی ئێران، راده‌ستكردنه‌وه‌ی داواكراوه‌كان، داماڵینی چه‌ك و له‌ناوبردنی بنكه و باره‌گا سه‌ربازییه‌كانی گروپه نه‌یاره‌كانی ئێران له ناو خاكی عێراق".
لێره‌وه نه‌زانراوه هیچ به‌ندێك یان خاڵێكی "نهێنی" له نێو رێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا هه‌بێت كه پهیوهیندیداربێت به مه‌سه‌له‌ی سیخوڕیكردن بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئیسرائیل. به‌ڵام هه‌ندێك به‌رپرسی عێراقی ئه‌وه‌یان پشتڕاستكرده‌وه كه "رێككه‌وتنه‌كه له نێوان دوو وڵات‌دا نووسراوه كه مافی سه‌روه‌ری ته‌واویان هه‌یه"، هه‌روه‌ها رێكه‌وتنه‌كه "رێگه به ئێران نادات به موشه‌ك بۆردومانی عێراق بكات".
چی روویدا تا ئاوا عێراق به زمانێكی زبر له‌گه‌ڵ ئێران بدوێت؟
یه‌كێك له‌و به‌رپرسانه‌ی عێراق ده‌ڵێت: "دوای بۆردومانه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر هه‌ولێر، به‌غدا شۆك بووه و هه‌ست به شه‌رمه‌زارییه‌كی گه‌وره ده‌كات، ته‌نانه‌ت سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاگاداری كرده‌وه‌یه‌كی له‌و جۆره نه‌بووه و هه‌ست ده‌كات ئێران، سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌تێكی وه‌ك عێراقی پێشێلكردووه، ده‌وڵه‌تێك پێشتر و له ئێستادا، هه‌موو شتێكی به ته‌رازوی ئێران ده‌پێوا".
هه‌ندێك له سیاسییه‌كان پێیانوایه تاران، پێویستی به هێرشێكی به‌م قه‌باره‌یه و به‌م جۆره بوو، تا كێشه ناوخۆییه‌كانی خۆی پێ كۆنترۆڵ بكات، به‌م شێوه‌یه به‌غدای تووشی "ئابڕوچونێكی گه‌وره" كرد.
"چۆن وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره بده‌ینه‌وه: بۆچی ئێران به موشه‌كی بالیستی، بۆردومانی هه‌ولێری كرد؟"، له چه‌ند كاتژمێری رابردوودا، له به‌غدا و له‌سه‌ر زاری سیاسه‌تمه‌دار و دیپلۆماتكاره پله باڵاكانی عێراقه‌وه، گوێمان له‌و پرسیاره بوو. هه‌نووكه ئه‌و پرسیاره گۆڕاوه بۆ مه‌زاجێكی سیاسی كه ته‌حه‌كوم به هه‌ڵوێسته‌كانی حكومه‌ته‌وه ده‌كات.
ئابڕوچوونه گه‌وره‌كه
پێده‌چێت له ئێستادا سودانی هه‌موو "ئامرازێكی دیپلۆماسی به‌رده‌ست" بقۆزێته‌وه، تا ئه‌و كه‌لێنانه‌ی پێ پڕبكاته‌وه كه له ئه‌نجامی بۆردومانه‌كه‌ی سوپای پاسداران بۆ سه‌ر شاری هه‌ولێر، ئاشكرا بوون. هه‌روه‌ها پێده‌چێت ئه‌م په‌ره‌سه‌ندنانه بقۆزێته‌وه، تا هه‌ندێك په‌یام بۆ ئه‌مریكییه‌كان بنێرێت.
ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له به‌غداوه دێن، باس له‌وه ده‌كه‌ن به‌غدا كه باڵیۆزی خۆی له تاران، نه‌سیر عبدولمحسن هێناوه‌ته‌وه، له عێراق و تا كاتێكی نادیار ده‌یهێڵێته‌وه. سودانی ئه‌م هه‌نگاوه‌ی به پشتبه‌ستن به‌و ئامۆژگاریانه ئه‌نجامداوه "كه له راوێژكارهكانییهوه پێیگه‌یشتووه، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی بۆردومانه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی ئێران". ته‌نانه‌ت سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان ده‌ڵێن: "باڵیۆزه‌كه‌ی عێراق له تاران، بۆ زۆرترین كات له به‌غدا ده‌مێنێته‌وه و له ئێستادا ناگه‌ڕێته‌وه".
بەڵام دواتر و پاش سكاڵا فه‌رمییه‌كه‌ی عێراق، له دژی ئێران كه پێشكه‌شی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كردووه، چی ده‌بێت؟ زۆرێك له‌و بڕوایه‌دان حكومه‌ت له‌م هه‌ڵكشان و په‌ره‌سه‌ندنه‌دا، هه‌ندێك ده‌ستكه‌وتی سیاسی به‌دیده‌هێنێت. به‌ڵام به‌هۆی بارودۆخی شلۆق و ئاڵۆزی سیاسی له وڵاته‌كه‌دا، له‌گه‌ڵ ئێران دوور ناڕوات و بۆردومانكردنی هه‌ولێر هاوسه‌نگی هێز تێكنادات.
PM:03:48:18/01/2024
ئه‌م بابه‌ته 1864
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت