دابەشکردنی خه‌ڵاته‌كانی ئیمی دواکەوت
وێستگه‌نیوز-
به‌هۆی مانگرتنی سیناریست و ئه‌كته‌رانی هۆلیووده‌وه، دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كانی ئیمی ماوه‌ی چوار مانگ داوكه‌وت و بڕیاره ئه‌مڕۆ رێوڕه‌سمه‌كانی ده‌ست پێبكات.
بڕیاره ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 15ی كانوونی دووه‌می 2024 كه‌سایه‌تییه دیاره‌كانی ته‌له‌فزیۆنی ئه‌مریكا كۆببنه‌وه بۆ ئه‌نجامدانی 75همین مه‌راسیمی خه‌ڵاتی ته‌له‌فزیۆنی "ئیمی له شاری لۆس ئه‌نجلۆس.
دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كانی ئیمی چوار مانگ له واده‌ی خۆی دواكه‌وتووه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی دوو مانگرتنی سیناریست و ئهكتهرهكای هۆلیوودهوهیه.
هه‌موو چاوه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن كه زنجیره‌ی "(Succession)” چی به‌ده‌ست ده‌هێنێت كه له پێشه‌نگی لیستی پاڵێوراواندایه و زۆرترین ئه‌گه‌ری به‌ده‌ستهێنانی نازناوه‌كانی هه‌یه.
نه‌ریته له مانگی ئه‌یلولدا مه‌راسیمێك بۆ دابه‌شكردنی ئه‌و خه‌ڵاتانه، هاوتای خه‌ڵاتی ئۆسكار، بۆ ته‌له‌فزیۆنه‌كان ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام ڕێكخه‌ران بڕیاریاندا رێوڕه‌سمه‌كه بۆ مانگی یه‌ك دوابخه‌ن، ئه‌مه‌ش به‌هۆی پێشبینیكردنی واده‌ی كۆتایی هاتنی مانگرتنی ئه‌كته‌ر و سیناریسته‌كان كه رێخۆشكه‌ر ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ند و ئه‌ستێره به‌ناوبانگه‌كانی جیهات به‌شداری چالاكییه‌كه بكه‌ن و له‌سه‌ر فه‌رشی سوور ده‌ربكه‌ون.
له هاوینی رابردوودا پرۆسه‌ی ده‌نگدان ئه‌نجامدرا و ئاماژه به‌وه‌كرا كه هه‌ندێك زنجیره كاندیدكراون بۆ ئه‌و وه‌رزانه‌ی كه زیاتر له ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر نمایشكراون.
زۆر روون بوو كه زنجیره درامای "(Succession)” كه 27 ده‌نگی پاڵاوتنی به‌ده‌ستهێنا، كۆمه‌ڵێك خه‌ڵاتی گه‌وره به‌ده‌ست ده‌هێنێت، له‌نێویاندا خه‌ڵاته‌كانی باشترین زنجیره دراما، كه ئه‌م به‌رهه‌مه پێشتر دوو جار به‌ده‌ستی هێنابوو.
ئه‌م زنجیره‌یه له‌لایه‌ن كه‌ناڵی HBO به‌رهه‌م هێنراوه و له‌لایه‌ن ره‌خنه‌گرانه‌وه به‌باشه باس ده‌كرێت، باس له ململانێكانی نێوان ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی كاریگه‌ر و ده‌وڵه‌مه‌ندی ڕۆی ده‌كات كه خاوه‌نی ئیمپراتۆریه‌تێكی میدیاییه.
لیستی شه‌ش پاڵێوراو بۆ خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری زنجیره دراما سێ ئه‌ستێره‌ی زنجیره درامای "(Succession)” له‌خۆده‌گرێت كه بریتین له كیران كالكین، جێریمی سترۆنگ و براین كۆكس.
خه‌ڵاتی ئیمی خه‌ڵاتێكی ئه‌مریكییه ده‌درێت به زنجیره‌كان و به‌رنامه جۆراوجۆره‌كانی ته‌له‌فزیۆن. خه‌ڵاتی ئێمی به‌رامبه‌ر به خه‌ڵاتی ئۆسكاره، به‌ڵام له‌كاتێكدا ئۆسكار تایبه‌ته ته‌نها به فیلمه سینه‌مایه‌كان ئیمی تایبه‌ته به به‌رهه‌مه ته‌له‌فزیۆنییه‌كان.
له نیوه‌ی یه‌كه‌می ساڵی رابردوودا سیناریست و ئه‌كته‌ره‌كانی هۆڵیوود به‌هۆی كه‌می ئه‌و پارانه‌ی له به‌رامبه‌ر كاره‌كانیان وه‌ریده‌گرن، مانیان گرت و به‌هۆیه‌وه زۆربه‌ی به‌رهه‌مهێنانی فیلم و ته‌له‌فزیۆنی ڕاگیرا.
PM:04:11:15/01/2024
ئه‌م بابه‌ته 2304
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت