ئەمەل جەلال: داهاتی گەشتیاری لە هەرێمی کوردستان زیادیکردووە
دیمەنێک لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە
وێستگهنیوزـ
سەرۆکی دەستەی گەشتووگوزاری ههرێم رایگەیاند، لە ئێستادا سێ هەزار و 100 بنکەی چالاکی گەشتیاری لە هەرێمی کوردستان هەن و بەراورد بە ساڵانی رابردوو داهاتی گەشتیاری زیادیکردووە.
ئەمڕۆ دووشەممە 15ی کانوونی دووەمی 2024، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا، ئەمەل جەلال، سەرۆکی دەستەی گەشتووگوزاری هەرێمی کوردستان رایگهیاند: "لە ئێستادا سێ هەزار و 100 بنکەی چالاکی گەشتیارییمان هەیە، کە دابەشبووە بەسەر ناوچە گەشتیارییەکان و هەرچوار پارێزگای هەرێمی کوردستان، لەگەڵ سنووری چوار ئیدارە سەربەخۆکان".
وتیشی: "نزیکەی 80 هەزار شوێنی مانەوەمان هەیە، ئەمەش یەکێکە لەو پێداویستییانەی بۆ گەشتیاران دەستەبەر دەکرێت".
سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار راشیگەیاند: "ئەو بەراوردکارییەی کە کراوە لەگەڵ دەستەی وەبەرهێنان، بۆمان دەرکەوتووە لە چوار ساڵی کارکردنی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا، قەبارەی سەرمایەی پڕۆژەگەشتییارییەکان بە پلەی یەکەم دێت، بەو پێیەی زیاتر لە %42.88ـە کە قەبارەی سەرمایەی پڕۆژەی گەشتییاری زیاتر لە 55 پڕۆژەی گەشتیاری لەسەر ئاستی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان ئەنجامدراون، خۆی دەبینێتەوە لە حەوت ملیار و 387 ملیۆن و 699 هەزار و 880 دۆلار سەرمایە گوزاری لە بواری گەشتوگوزار لە هەرێمی کوردستان کە لە کابینەی نۆیەم ئەنجامدراوە".
PM:12:46:15/01/2024
ئهم بابهته 1616
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت