مامۆستایان جارێكی تر ده‌ستیان به‌ خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی كرده‌وه‌

‌دیمەنێک لە خۆپیشاندانی ئەمڕۆی مامۆستایانی نارازی لە سلێـمانی

وێستگه‌نیوزـ

ئەمڕۆ جارێکی دیکە و دوای راگەیاندنی ساڵنامەیەکی نوێی خوێندن لەلایەن پەروەردەوە، جارێکی دیکە خۆپیشاندانی مامۆستایانی ناڕازی لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمەوە دەستی پێکردەوە.

دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو پەروەردەی سلێمانی ساڵنامەیەکی نوێی خوێندنی بۆ ئەو ناوچانە بڵاوکردەوە کە تا ئێستا دەوامی قوتابخانەکان تیایاندا دەستی پێنەکردووەتەوە، مامۆستایان جارێکی دیکە ناڕەزایەتییان دەربڕی و دەڵێن، "بەبێ هیچ دەستکەوتێک ناچنەوە هۆڵەکانی خوێندن".

بڵاوکردنەوەی ساڵنامەی نوێی خوێندن لەدوای ئەوە هات، کە لە نووسراوێکدا ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بڵاویکردەوە، دوای هەمواری یاسای بودجەی عێراق، پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایان دەستپێدەکەنەوە و مامۆستایانی وانەبێژیش دەکەن بە گرێبەست. 

ئه‌م خۆپیشاندانه‌ی مامۆستایان له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ده‌وام له‌ به‌شێكی ناوه‌نده‌كانی خوێندن له‌ سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و ئیداره‌كانیس گه‌رمیان و راپه‌ڕین ده‌ستیپێكردووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام هێشتا به‌شێكی زۆری ده‌رگای خوێندنگه‌كان به‌ داخراوی ماونه‌ته‌وه‌.




AM:10:57:14/01/2024


ئه‌م بابه‌ته 1608 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت