ژنێك لە 2 رۆژی جیاوازدا 2 منداڵی كچی ده‌بێت
كیسلی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو منداڵه‌كه‌یدا. وێنە: AFP
وێستگه‌نیوزـ
له حاڵه‌تێكی پزیشكی ده‌گمه‌ندا، حاڵه‌تێك له ملیۆنێك ژن، یه‌ك دانه‌یان تووشی ده‌بێت، واته به رێژه‌ی ته‌نها "0.3" ئافره‌تان له‌سه‌ر ئاستی جیهان، هه‌مان ئه‌و حاڵه‌ته‌یان هه‌یه. ژنێك كه دوو منداڵدانی هه‌بووه، له دوو رۆژی جیاوازدا، دوو منداڵی كچی بووه كه هه‌ردووكیان باری ته‌ندروستیان باش و جێگیره و هیچ كێشه‌یه‌كیان نییه، ئه‌مه به گوێره‌ی راگه‌یاندنی نه‌خۆشخانه‌ی ویلایه‌تی ئه‌لابامای ئه‌مریكا كه ژنه‌كه تیایدا چاره‌سه‌ری وه‌رگرتووه.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی گاردیان، كیسلی هاچه‌ر ژنێكی ته‌مه‌نی 32 ساڵه، له دوو رۆژی جیاوازدا، له نه‌خۆشخانه‌ی زانكۆی ئه‌لاباما له پێرمینگهام، دووانه‌یه‌كی كچی بووه، ئه‌مه دوای ئه‌وه‌ی هه‌ر یه‌كه‌یان، له منداڵدانێكی جیاوازدا گه‌شه‌یانكردووه.
نه‌خۆشخانه‌كه رایگه‌یاندووه، خاتوو كیسلی، دوای بیست كاتژمێر له ژان، رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو، كچی یه‌كه‌می "رۆكسی لیلی"بووه، پاشان رۆژی چوارشه‌ممه، كچی دووه‌می "ریبیل لاكن"ی بووه.
له به‌یاننامه رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه‌دا، كیسلی رایگه‌یاندووه: "هه‌رگیز له سه‌یرترین خه‌ونیشماندا، پلانی ئه‌م جۆره دووگیانی و له‌دایكبوونه‌مان نه‌بووه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه، ئه‌وه‌یه ئێمه هه‌ر دوو منداڵه‌كه‌مان، به ته‌ندروستییه‌كی باش و سه‌لامه‌ته‌وه، هێناوه‌ته ئه‌م جیهانه" و سوپاسی تیمه پزیشكییه‌كه‌ی كردووه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "هه‌ر یه‌كه‌یان(ماڵ)ی تایبه‌ت به خۆی هه‌بووه، ئێستاش هه‌ردووكیان، بوونه‌ته خاوه‌نی چیرۆكێكی ده‌گمه‌ن و ناوازه و تایبه‌تی له‌دایكبوون".
ئه‌م خانمه كاتێك ته‌مه‌نی 17 ساڵ بووه، له‌لایه‌ن پزیشكه‌كانه‌وه، پێیڕاگه‌یه‌نراوه كه دوو منداڵدان (ره‌حمی) هه‌یه. بوونی دوو منداڵدان، به حاڵه‌تێكی زۆر ده‌گمه‌ن داده‌نرێت و له هه‌ندێك ژن‌دا له‌گه‌ڵ له‌دایكبوونیان ده‌رده‌كه‌وێت. به گوێره‌ی خه‌مڵاندنه‌كان له ته‌واوی جیهاندا، ته‌نها (0.3) ژنان ئه‌م حاڵه‌ته‌یان هه‌یه.
له مانگی ئایاری رابردوو، كیسلی كه دایكی سێ منداڵه، به سۆنه‌ر پشكنینی رۆتینی ئه‌نجام ده‌دات، له‌وێدا ده‌زانێت سكه‌كه‌ی دووانه‌یه و هه‌ر كۆرپه‌یه‌كیان، به جیا و له یه‌كێك له دوو منداڵدانه‌كه‌یدا گه‌شه‌ده‌كات. لێره‌وه و له ئه‌نجامی ئه‌و دۆخه‌دا، كیسلی، به درێژایی ئه‌و چه‌ند هه‌فته‌یه‌ی پێش منداڵبوونه‌كه‌ی، پێویستی به "چاودێری و پلانی" پزیشكی ورد و زیاتر بووه.
هه‌فته‌ی رابردوو، دوای چه‌ندین كاتژمێر له ژانی منداڵبوون، كیسلی منداڵی یه‌كه‌می به شێوه‌یه‌كی سروشتی له‌دایك ده‌بێت. به‌ڵام منداڵی دووه‌می، له رۆژی دواتر به هۆی نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه له‌دایك ده‌بێت. كیسلی سێ منداڵه‌كه‌ی پێشتری، به شێوه‌یه‌كی سروشتی له‌دایكبوون و پێویستی به نه‌شته‌رگه‌ری نه‌بووه.
به‌ناوبانگترین حاڵه‌تی له‌م شێوه‌یه، واته بوونی دوو منداڵدان، بۆ ژنێكی به‌نگلادیشی ده‌گه‌ڕێته‌وه به ناوی ئاریفا سوڵتانا (ته‌مه‌ن 20 ساڵ)، ئه‌م خانمه له مانگی شوباتی ساڵی 2019، منداڵێكی كوڕی ده‌بێت، دوای ئه‌وه به 26 رۆژ، هه‌ست ده‌كات ئازارێك له سكیدا هه‌یه و ده‌گوێزرێته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه، له‌وێ دوای پشكنین، ده‌رده‌كه‌وێت منداڵدانێكی دیكه‌ی هه‌یه و كۆرپه‌یه‌كی تیایدایه. هه‌ر بۆیه پاش تێپه‌ڕینی 26 رۆژ به‌سه‌ر له‌دایكبوونی منداڵی یه‌كه‌م، به نه‌شته‌رگه‌ری منداڵی دووه‌می له‌دایك ده‌بێت، مانگی ئازاری هه‌مان ساڵ، خۆی و هه‌ردوو منداڵه‌كه‌ی، به ته‌ندروستییه‌كی باشه‌وه، نه‌خۆشخانه به‌جێده‌هێڵن.
PM:02:46:25/12/2023
ئه‌م بابه‌ته 3192
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت