شاندی هەرێم و کۆمپانیاکانی نەوت و غاز بۆ دووبارە دەستکردنەوە بە هەناردەی نەوتی هەرێم کۆبوونەوە


وێستگه‌ نیوزـ

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم رایگەیاند، شاندی دانوستانكاری هەرێم لەگەڵ کۆمپانیاکانی نەوت و غاز لە بەغدا کۆبونەوە و جەختیان لەوە کردوتەوە كه‌ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم رۆڵی گرنگی دەبێت لە بووژانەوەی ئابووریی هەرێم و عێراق.

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، شاندی حکومەتی هەرێم سەبارەت بە دووبارە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە لەگەڵ کۆمپانیاکانی نەوت و غاز کۆبونەوە.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی كورتی كۆبونه‌وه‌كه‌، لە کۆبونەوەکەدا هەردوولا باسیان لەوە کردوه‌ كه‌ "دووبارە دەسپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم رۆڵێکی گرنگی دەبێت لە بوژانەوەی ئابووری هەرێم و عێراق."

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ مانگی رابردوو، وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم رایگەیاند، تورکیا و عێراق ئامادەیی خۆیان بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەربڕیوە و پێشبینی دەکەن نەوتی هەرێم پێش کۆتایی ئەمساڵ هەناردە بکرێتەوە.


PM:11:37:11/12/2023


ئه‌م بابه‌ته 2228 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت