دایكێكی فه‌له‌ستینی پێش شه‌ڕ غه‌ززه‌ی جێهێشت و له شه‌ڕه‌كه‌دا 7 منداڵی كوژران
وێستگه نیوزـ
شیرین جه‌عرور، ئه‌و دایكه فه‌له‌ستینیه‌ی كه‌رتی غه‌ززه‌یه كه پیشەی پارێزەرەو له 24ی ئه‌یلولی 2023 سه‌ردانی میسری كرد و وای دانابوو ته‌نها دوو یان سێ هه‌فته له‌وێ بێت تا كوڕه‌كه‌ی له زانكۆیه‌كی ئه‌و وڵاته ده‌ست بكات به خوێندن و ئینجا بگه‌ڕێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بۆ ئه‌وه چوبوه میسر تا كاتی نه‌شته‌رگه‌رییه‌ك بۆ چاوی كوڕه‌كه‌ی وه‌ربگرێت، واشی دانابوو له میسره‌وه بچێته سعودیه بۆ ئه‌نجامدانی عه‌مره و ئینجا بگه‌ڕێته‌وه بۆلای 7 منداڵه‌كه‌ی تری كه له غه‌ززه به‌جێی هێشتبوون.
به كورتی، وه‌ك ماڵپه‌ڕی بی بی سی ده‌ڵێت، ئه‌مه چیرۆكی شیرینه كه هه‌رگیز ئه‌وه‌ی به خه‌یاڵدا نه‌ده‌هات ئه‌وه‌ی پلانی بۆ دانابوو به‌هۆی شه‌ڕی 7ی ئۆكتۆبه‌ری حه‌ماسه‌وه له‌دژی ئیسرائیل، هه‌موو به با بچێت، به‌تایبه‌ت دوو هه‌فته بوو گه‌یشتبووه قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر و له‌و ماوه كه‌مه‌دا هه‌موو ژیانی قڵپ بوه‌وه.
له یه‌كه‌م رۆژی شه‌ڕه‌كه‌وه شیرین هه‌موو رۆژێك له به‌یانیان په‌یوه‌ندیی به منداڵه‌كانیه‌وه ده‌كرد تا بزانێت له‌ژیاندا ماون یان نا، هه‌ركات هێڵی ته‌له‌فۆن تێكده‌چوو، شیرین زیاتر ده‌كه‌وته دڵه‌راوكێوه، به‌هۆی داخستنی ده‌روازه‌ی ره‌فه‌حیشه‌وه نه‌یده‌توانی بگه‌ڕێته‌وه غه‌زه، تا له دوا په‌یوه‌ندیدا ئه‌وه‌ی زانی كه ماڵه‌كه‌یان له گه‌ڕه‌كی شجاعیه بۆردومان كراوه‌و منداڵه‌كانیش چونه‌ته ناوه‌ڕاستی غه‌ززه كه ماڵی دایكی شیرینی لێیه.
شیرین ده‌ڵێت، رۆژی 2ی ئه‌م مانگه ویستویه‌تی وه‌ك هه‌موو جارێك په‌یوه‌ندی به منداڵه‌كانیه‌وه بكات، به‌ڵام ده‌نگی پێیان نه‌گه‌یشتوه، ئه‌ویش دڵی لێی داوه و وتویه‌تی شتێك بووه، شیرین هه‌ر ده‌نگی پێیان نه‌گه‌یشت، تا له هه‌واڵه‌كاندا ڤیدیۆیه‌كی بینی كچێكیان له‌ژێر داروپه‌ردوی خانوویه‌كدا ده‌رده‌هێنا و ئه‌ویش هاواری ده‌كرد كه به هانایانه‌وه بچن و خوشك و براكانی دیكه‌ی و كه‌سوكاره‌كه‌شی ده‌ربهێنن، شیرین كچه‌كه‌ی ناسییه‌وه كه برازایه‌كی خۆیه‌تی، ئینجا له‌وه‌وه زانی كه ماڵه‌كه‌یان بۆردومان كراوه.
به‌پێی گیڕانه‌وه‌كه‌ی شیرین، ناوبراو ته‌نها ئه‌وه‌نده زانیاریی ده‌ستكه‌وتوه كه سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی له برا و دایك و باك و برازا و نه‌ك و باپیر و خاڵ و پوره‌كانی گیانیان له‌ده‌ستداوه به هه‌ر 7 منداڵه‌كه‌شییه‌وه كه 4 كوڕ و سێ كچ بوون و ته‌مه‌نیان له‌نێوان 4 تا 20 ساڵیدا بووه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و لێقه‌ومانه گه‌وره‌یه به له‌ده‌ستدانی منداڵه‌كانی و رووخانی خانوه‌كه‌ی و له‌ناوچونی ماڵ و موڵكه‌كه‌ی، نه‌هامه‌تیی شیرین كۆتایی نه‌هاتووه، له میسر دوای ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و پاره‌یه‌ی كه پێیه‌تی ته‌واو ده‌بێت، نازانێت چی بكات و بێلانه ماوه‌ته‌وه‌و ئێستا له ناوچه‌ی زقازیق له‌میسر نیشته‌جێیه و هه‌ر جاره و میوانی ماڵێكه و ئه‌م ماڵه و ئه‌و ماڵ ده‌كات.
PM:11:05:11/12/2023
ئه‌م بابه‌ته 8896
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت