بانکی ناوەندی: بانکێکمان دامەزراند کە هەلی کار بۆ 100 هەزار کەس دەڕەخسێنێت
وێستگهنیوزـ
بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، بانکێکیان بۆ گەشەپێدانی بەردەوام دامەزراندووە کە تیادا 100 هەزار هەلی کار بۆ گەنجان دەڕەخسێنێت و کارەبا لە وزەی خۆر بەرهەم دەهێنێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 11ی كانوونی یهكهمی 2023، عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند: بانکێکیان بە ناوی بانکی سەوز بۆ گەشەپێدانی بەردەوام دامەزراندووە کە دەبێتە یەکەمین بانک لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەلی کار بۆ گەنجان دەڕەخسێنێت.
ئاماژەی بەوەش کرد، لە رێگەی ئەم پڕۆژەیەوە زیاتر لە 100 هەزار هەلی کار دەڕەخسێنرێت لە ماوەی پێنج ساڵدا.
وتیشی: "پڕۆژەکە عێراق دەکات بە پایتەختی خۆر لە بەرهەمهێنانی کارەبادا کە بڕی 100 مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنێت".
ئەوەشی خستەڕوو، ئامانج لە دامەزراندنی بانکی سەوز پاڵپشتیکردنی کەرتی کارەبایە لە عێراق و هاوکات پاڵپشتی پێشخستنی کەرتەکانی بەرهەمهێنان و نیشتەجێبوونیش دەکات.
ئەوەش لەکاتێکدایە، لە دوو رۆژی رابردوودا، لیژنەی کارەبا و وزەی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، هەوڵدەدەن لە خولی داهاتووی یاساداناندا دەنگ لەسەر یاسای بەکارهێنانی وزەی نوێبووە بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا بدەن. وتیشی، "بەپێی یاساکە کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان دەتوانن نزیکەی دوو هەزار مێگاوات بەرهەم بهێنن".
PM:04:49:11/12/2023
ئهم بابهته 3576
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت