دارایی هه‌رێم روونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر هاتنی پاره‌كه‌ی به‌غدا ده‌دات


وێستگه‌ نیوزـ

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ گرێبەستی وەرگرتنی ٢٥٠ ملیار دیناری وەک قەرز لە ڕێگای بانکی ڕافیدەینەوە واژۆ کردووە.

له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی هه‌رێم ده‌ڵێت: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ گرێبەستی وەرگرتنی ٢٥٠ ملیار دیناری وەک قەرز لە ڕێگای بانکی ڕافیدەینەوە واژۆ کردووەو چاوەڕوانین لە داهاتویەکی نزیکدا پارەکە بگاتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتمان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، بە فەرمانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و لەژێر چاودێریی تەیف سامی، وەزیری دارایی، "رۆژی هەینی 08-12-2023، وەزارەتی دارایی نووسراوێکی کردووە بەمەبەستی پێدانی 700 ملیار دینار بەشێوەی قەرز بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، بەو مەرجەی ئەو بڕەپارەیە دواتر لە شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دوای پابەندبوونی بە یاسای بودجە، پاکتاو بکرێت".

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ناردنی 700 ملیار دینارەکە جەختکردنەوەیە لە پەرۆشی حکومەتی عێراق بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی فەرمانبەران لە هەرێمی کوردستان.


PM:06:41:10/12/2023


ئه‌م بابه‌ته 9160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت