جه‌مال كۆچه‌ر: زۆری خواستی هاووڵاتییان رێگره‌ له‌ جێگیربوونی به‌های دۆلار

‌جه‌مال كۆچه‌ر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق

وێسه‌گه‌نیوزـ

جه‌مال كۆچه‌ر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، سەرەڕای گەیشتنی چەند کاروانێکی دۆلار بۆ بانکەکانی عێراق بەشێوەی کاش هێشتا دۆلار لە بەهای هاوتەریبی خۆیدا ماوە و جێگیر نەبووە. دەشڵێت، "زۆری خواستی هاووڵاتیان رێگرە لە جێگیربوونی دۆلار".

جەمال کۆچەر، بە میدیا عەرەبیەکانی راگەیاندووه‌، پاش ئەوەی چەند کاروانێکی دۆلاری کاش لە ئەمریکاوە گوازرایەوە بۆ بانکەکانی عێراق هێشتا بەهای دۆلار جێگیر نەبووە.

ئاماژەی بەوەش کرد، زۆری خواستی هاووڵاتییان وایکردووە دۆلار لەو نرخە بەرزەیدا بمێنێتەوە.

باسی لەوەشکرد، رێکارەکانی بانکی ناوەندی جدین و هەوڵدەدرێت کێشەی دۆلار و بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی ناوخۆدا بەخێرایی چارەسەر بکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، هاوردەکردنی دۆلاری کاش لەلایەن عێراقەوە ساڵانە 10 ملیار دۆلارە بۆ پڕکردنەوەی خواست و پێویستی ناوخۆ کە بەشێوەی کاش و حەواڵە دەیفرۆشێتەوە بە هاووڵاتییان و بازرگانان.

ماوەی زیاتر لە هەشت مانگە دۆلار سەقامگیری بەخۆیەوە نەدیوە و بانکی ناوەندیش زیاتر لە هەشت رێکاری گرتووەتەبەر لەپێناو سەقامگیرکردنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دراوی نیشتمانی.


AM:09:37:10/12/2023


ئه‌م بابه‌ته 1132 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت