نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان جێگیره‌


وێستگه‌نیوزـ

دوای به‌رزبوونه‌وه‌یان له‌ ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا، نرخی نه‌وتی خاو و برێنت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان جێگیرن و گۆڕانكاری گه‌وره‌یان به‌سه‌ردا نه‌هاتووه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌‌ 10ی كانوونی‌ یه‌كه‌می 2023، نرخی‌ یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهان به‌ 75 دۆلار و 65 سه‌نته‌.

هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی به‌ 71 دۆلار و 26 سه‌نته‌.

له‌ به‌رامبه‌ردا نرخی‌ زێڕیش یه‌ك ئۆنسه‌ی به‌ دوو هه‌زار و چوار دۆلاره‌.


AM:08:24:10/12/2023


ئه‌م بابه‌ته 584 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت