مقاومه‌ی ئیسلامی له عێراق: هێرشه‌كانمان بۆسه‌ر ئه‌مریكا تا ده‌ركردنی دوا سه‌ربازیان به‌رده‌وام ده‌بێت
وێستگه نیوزـ
مقاوەمەی به‌ناو ئیسلامی لە عێراق رایگەیاند، "لە وەڵامی ئەو هێرشانەی دەکرێنە سەر غەززە،" رۆژی هه‌ینی 8ی كانونی یه‌كه‌م، 11 جار هێرشیان کردوەتە سەر بنکەكانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا.
رۆژی شەممە، 09-12-2023، گروپێکی چەکداری شیعە کە خۆی بە "مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق" دەناسێنێت رایگەیاند، "لە وەڵامدانەوەی ئەو تاوانانەی دوژمن لە دژی خەڵکی غەزە دەیانکات، دوێنێ 11 جار هێرشمان کردوەتە سەر چەندین بنکەی داگیرکاری ئەمریکا لە سوریا و عێراق و بە دەیان موشەک و درۆن ئامانجەکانمان پێکاون."
دەشڵێت، "هێرشەکانمان بەرامبەر بە داگیرکا‌ر بەردەوام دەبێت تا دەرکردنی دوایین سەربازیان لە وڵاتەکەمان."
PM:11:44:09/12/2023
ئه‌م بابه‌ته 1688
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت