وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی غه‌ززه‌: ژمارەی کوژراوانی هێرشەکانی ئیسرائیل گه‌یشته‌ 17 هەزار و 700 کەس


وێستگه‌ نیوزـ

ئەمڕۆ، جەنگی غەززە پێی نایە رۆژی 63هەمینی، کە لەو ماوەیەدا بەدەر لە هەفتەیەکی ئاگربەست، هێرشی سوپای ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە بەردەوام بووە.

ئەمشەو شەممە، وەزارەتی تەندروستی لە غەززە رایگەیاند، ژمارەی کوژراوانی هێرشەکانی ئیسرائیل بەرزبووەتەوە بۆ 17 هەزار و 700 کەس، هەروەها 49 هەزار کەسیش برینداربوون.

هاوکات، میدیاکانی نزیک لە هێزە چەکدارەکانی غەززە بڵاویانکردەوە کە ژمارە راستەقینەکان زۆر زیاترن و ئەوەی ئاشکرا دەکرێت کۆی قوربانییەکان نییە، ئەویش بە هۆکاری فریانەکەوتنی تیمەکانی فریاگوزاری و پزیشکی لە بەدەمەوەچوونی قوربانییاندا.


PM:11:10:09/12/2023


ئه‌م بابه‌ته 1072 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت