سبه‌ینێ نه‌وت له‌ گه‌ڕه‌كی شێخان-ی سلێمانی دابه‌ش ده‌كرێت


وێستگه‌ نیوزـ

پڕۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی به‌سه‌ر ماڵاندا بەردەوامە و سبەینێ یەكشەممە نەوت لەناوی شاری سلێمانی دابەش دەكرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی سلێمانی ئاشكرایكرد: پڕۆسەی دابەشكردنی نەوت بەردەوامە و سبەی یەكشەممە نەوت لە سنووری مەڵبەندی 3 لە گەڕەكی شێخان دابەشدەكرێت.

بەپێی بڕیاری وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم، بڕی نەوتەكە 200 لیترە كە بە نرخی 100 هەزار دینار و بە كارتی زیرەك بەسەر خێزانەكاندا دابەش دەكرێت.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ئاوات محەممەد، قائیمقامی سلێمانی لە لێدوانێكدا رایگه‌یاند: ئەو نرخەی کە لە ئێستادا بۆ یەک بەرمیل نەوت لە هاوڵاتیان وەردەگیرێت بەراورد بە باری دارایی خەڵک زۆر زیاترە، هەوڵەکانی حکومەتی عێراقیش بۆ ناردنی نەوت بە نرخی پاڵپشتیکراو بۆ هاوڵاتیانی هەرێم بەردەوامە.

وتیشی: لەو بڕە نەوتەی کە بۆ هەرێم دەنێردێت نزیکەی ٢٢ ملیۆن لیتری بۆ سلێمانی تەرخان دەکرێت، ئەگەر بۆ هەر خێزانێک یەک بەرمیل نەوت دابەش بکەن بە تەنها لە سنووری سلێمانی و گەرمیان و راپەڕین و هەڵەبجە پێویستیان بە ١١٠ ملیۆن لیتر هەیە.


PM:09:49:09/12/2023


ئه‌م بابه‌ته 1024 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت