وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێم: نزیکەی 300 مێگاوات کارەبا گەڕایەوە ناو تۆڕی کارەبای نیشتمانی
وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێم ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایگه‌یاند: پڕۆسەی چاکسازیی وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای خەبات کۆتاییهات و وێستگەکە کەوتە کار و نزیکەی 300 مێگاوات کارەبای بۆ ناو تۆڕی نیشتمانی گەڕایەوە، بەهۆیەوە ماوەکانی پێدانی کارەبا زیاتر بووە.
ده‌شڵێت: پاش کوژانەوەی گشتیی کارەبا، وەزارەتی کارەبا لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کۆنترۆڵی کارەبای هەرێم و بەڕێوەبەرایەتیی کۆنترۆڵی پارێزگاکانەوە کۆمەڵە ڕێوشوێنێکی بۆ باشترکردنی دۆخی کارەبا گرتووەتەبەر.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه له‌ماوه‌ی رابردوودا بەهۆی گرفتێکی تەکنیکییەوە، کوژانەوەی گشتی لە سیستمی کارەبای هەرێم روویدا و وه‌زاره‌تی كاره‌باش رایگه‌یاند: تیمەكانی وەزارەتی كارەبا سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکە و گەڕانەوەی كارەبای گشتین و بەم زووانە کێشەی کوژانەوەی گشتی چارەسەر دەکرێت".
PM:09:09:09/12/2023
ئه‌م بابه‌ته 1612
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت