وه‌زیرێكی‌ هه‌رێم: حكومه‌تی عێراق ئاسته‌نگ بۆ ناردنی شایسته‌ داراییه‌كان دروستده‌كات


وێستگه‌نیوز-
وه‌زیری‌ ئه‌وقاف و كاروباری‌ ئاینی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رایگه‌یاند كه‌ حكومه‌تی عێراق رۆژ دوای رۆژ ئاسته‌نگ بۆ ناردنی شایسته‌ داراییه‌كان دروستده‌كات.

پشتیوان سادق، وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ده‌ڵێت: "حكومه‌تی عێراق به‌ شاندی هه‌رێمیان وتووه‌، ئه‌گه‌ر مووچه‌ش بنێرین ده‌توانین مووچه‌ی سه‌دا 60ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم بنێرین".

وتیشی‌: "حكومه‌تی عێراق به‌ شانده‌كه‌ی‌ راگه‌یاندووه‌ كه‌ پێویسته‌ هه‌رێمی كوردستان مووچه‌ی سه‌دا 40ی دیكه‌ له‌ داهاتی خۆی دابین بكات".

پشتیوان سادق ئاشكراشیكرد كه‌ "مه‌رجێكی دیكه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌بێت هه‌رێم ته‌واوی داهاتی ناوخۆ راده‌ستبكات".
وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی ئاشكراشیكرد كه‌ له‌ زووترین كاتدا شاندی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كاته‌وه‌.

له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌مڕۆ 9ی‌ كانوونی‌ یه‌كه‌می‌ 2023یه‌ و به‌ره‌و كۆتایی ساڵ‌ ده‌چین، به‌ڵام تا ئێستا فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان مووچه‌ی‌ مانگی‌ ئه‌یلولی‌ رابردوویان وه‌رنه‌رگرتووه‌ و حكومه‌تی‌ هه‌رێمیش هیچ واده‌یه‌كی‌ بۆ دابه‌شكردنی‌ رانه‌گه‌یاندووه‌.


PM:02:40:09/12/2023


ئه‌م بابه‌ته 5116 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت