فرانك كاپریۆ تووشی‌ شێرپه‌نجه‌ بوو


وێستگه‌نیوز-

فرانك كاپریۆ ئه‌و دادوه‌ره‌ ئه‌مریكییه‌ی‌ به‌هۆی‌ بڕیاره‌كانیه‌وه‌ له‌ كاتی‌ دادگاییكردنی‌ ناوبانگێكی‌ زۆری‌ په‌یداكردووه‌، رایگه‌یاند كه‌ توشی‌ شێرپه‌نجه‌ بووه‌ و داوا له‌ هه‌وادارانی‌ ده‌كات نزای‌ بۆ بكه‌ن.

فرانك كاپریۆ له‌ گرته‌یه‌كی‌ ڤیدۆییدا ده‌ڵێت: "توشی‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ په‌نكریاس بووم".

داواشی‌ له‌ هه‌وادارانی‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كرد كه‌ نزای‌ چاكبوونه‌وه‌ی‌ بۆ بكه‌ن.

جێی‌ باسه‌ ئه‌و دادوه‌ره‌ ئه‌مریكییه‌ ته‌مه‌نی‌ 85 ساڵی‌ تێپه‌ڕاندووه‌ و ئه‌ركه‌كه‌ی‌ تایبه‌ت به‌ بڕیاردان له‌ دۆسێكانی‌ پێشێلكردنی‌ یاسای‌ هاتووچۆ و تاوانه‌ سوكه‌كان و به‌هۆی‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ گرته‌ی‌ ڤیدیۆیی دادگاییه‌كانی‌ له‌گه‌ڵ‌ تۆمه‌تباراندا كه‌ له‌ بڕیارداندا به‌خشنده‌یی ده‌نوێنێت و دۆخی‌ تۆمه‌تباره‌كه‌ له‌به‌رچاو ده‌گرێت و سزاداراییه‌كانیان بۆ سوك ده‌كات و یاری‌ له‌گه‌ڵ‌ منداڵان ده‌كات، ناوبانگێكی‌ زۆری‌ په‌یدا كردووه‌.


PM:03:03:08/12/2023










ئه‌م بابه‌ته 2092 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو