سودانی جه‌ختی له په‌رۆشی حكومه‌ته‌كه‌ی بۆ باشتركردنی باری گوزه‌رانی هاووڵاتیانی هه‌رێم كرده‌وه
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق جه‌ختی له په‌رۆشی حكومه‌ته‌كه‌ی بۆ باشتركردنی باری گوزه‌رانی هاووڵاتیانی هه‌رێم كرده‌وه و رایگه‌یاند كه حكومه‌ت سووره له‌سه‌ر رێكخستنی پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانی ھه‌رێم.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 4ی كانوونی یه‌كه‌می 2023، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پێشوازی له سه‌ڵاحه‌ین به‌هادین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و شاندی یاوه‌ری كرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا "گرنگترین فایل و پرسه‌كان له‌سه‌ر ئاستی نیشتمانی، و هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری به هاوڵاتیان له سه‌رجه‌م پارێزگاكان" وت‌ووێژیان له‌باره‌وه كرا.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه له میانی دیداره‌كه‌دا سودانی جه‌ختی له په‌رۆشی حكومه‌ت بۆ باشتركردنی باری گوزه‌رانی هاووڵاتیان له هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه.
سودانی وتیشی: "حكومه‌ت به‌په‌رۆشه بۆ رێكخستنی پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانی ھه‌رێم، ھاوشێوه‌ی ھاووڵاتیانی دیكه له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق".
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاماژه‌شی به‌و رێككه‌وتنانه دا كه له‌وباره‌یه‌وه كراون جه‌ختی له پێویستی پابه‌ندبوون پێیانه‌وه كرده‌وه بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان به به‌رده‌وامی، وه‌ك ئه‌وه‌ی بۆ هاووڵاتیانی دیكه له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراقدا هه‌یه.
له به‌شێكی تری راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه سودانی جه‌ختی له گرنگی به‌هێزكردنی ئاسایش و سه‌قامگیری له سه‌رتاسه‌ری عێراق كرده‌وه، هه‌روه‌ها بایه‌خدانی حكومه‌تی بۆ پێشكه‌شكردنی پشتیوانی ته‌واو بۆ كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان راگه‌یاند بۆ دڵنیابوون له سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق كه بڕیاره مانگی شوباتی داهاتوو ئه‌نجام بدرێت.
PM:04:14:04/12/2023
ئه‌م بابه‌ته 1256
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت