بابه‌كر زێباری: ده‌ستبه‌كاربوونه‌وه‌ی شۆڕش ئیسماعیل كاریگه‌ری له‌سه‌ر یه‌كگرتنه‌وه‌ی ھێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌بێت
بابه‌كر زێباری، راوێژكاری سه‌ربازیی سه‌رۆكی ھه‌رێمی كوردستان
وێستگه‌نیوز-
راوێژكاری سه‌ربازیی سه‌رۆكی ھه‌رێمی كوردستان پێی وایه، ھیچ بیانوویه‌ك بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ی ھێزی پێشمه‌رگه نه‌ماوه و ده‌ستبه‌كاربوونه‌وه‌ی وه‌زیری پێشمه‌رگه، كاریگه‌ری له‌سه‌ر پرۆسه‌ی چاكسازی نێو ھێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌بێت.
بابه‌كر زێباری، راوێژكاری سه‌ربازیی سه‌رۆكی ھه‌رێمی كوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت: "وه‌زیری پێشمه‌رگه ده‌یویست چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا بكات و پاڵنه‌ر بووه بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی".
وتیشی: "پێموایه پارتی و یه‌كێتی ئه‌گه‌ر ھاوكاریی وه‌زیری پێشمه‌رگه بكه‌ن، ھه‌نگاوێكی باش ده‌نێن بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی و یه‌كگرتنه‌وه‌ی ھێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان".
راوێژكاری سه‌ربازیی سه‌رۆكی ھه‌رێم جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه "دوای ده‌ستبه‌كاربوونه‌وه‌ی وه‌زیری پێشمه‌رگه، ھیچ بیانوویه‌ك نه‌ماوه بۆ دواخستنی چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، چونكه وه‌زیر و بریكار و سه‌رۆك ئه‌ركانی پێشمه‌رگه ھه‌موویان ئاماده‌ن".
زێباری راشیگه‌یاند كه "به بۆچوونی من ھاوكاری وه‌زیری پێشمه‌رگه زۆره بۆ پرۆسه‌ی چاكسازی و دڵنیام ده‌ستبه‌كاربوونه‌وه‌ی شۆڕش ئیسماعیل، كاریگه‌ریی خۆی له‌سه‌ر یه‌كگرتنه‌وه‌ی ھێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌بێت".
دوای زیاتر له ساڵێك ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی و په‌سه‌ندنه‌كردنی داواكه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه، رۆژی دووشه‌ممه 27ی تشرینی دووه‌می 2023، به ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه گه‌ڕایه‌وه سه‌ر كاره‌كه‌ی.
PM:03:02:04/12/2023
ئه‌م بابه‌ته 804
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت